بابه‌ت: كاناڤارۆ:ئیسپانیا ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیال
به‌رگریكاری به توانای یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و كاپتنی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا (فابیۆ كاناڤارۆ) ئاشكرایكرد كه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای خاوه‌ن نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپای ساڵی 2008 خاوه‌نی باشترین پێكهاته‌یه‌و به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ به‌ده‌سهێنانی نازناوی كاسی جیهانی 2010،له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌ی ئێس)ی ئیسپانی كاناڤارۆ رایگه‌یاند كه له سێ ساڵی رابردودا ئیسپانیه‌كان ئاستێكی نمونه‌ییان پیشانداوه‌و هه‌مو لایه‌كیان سه‌رسام كردوه بۆیه به بڕوای من له توانایاندایه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوی خۆیاندا كاسی جیهانی به‌رزبكه‌نه‌وه‌و ببنه پاڵه‌وانی مۆندیالی ئه‌فریقای باشور،له درێژه‌ی قسهكانید كهناڤارۆ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كان و له هه‌مو پاڵه‌وانێتیه‌كاندا یه‌كێكه له‌پاڵێوراوه‌كانی به‌ده‌سهێنانی نازناوه‌كه،سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئه‌م به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌وه‌ی دركاند كه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانن هه‌مان ئه‌نجامی ساڵی 2006 دوباره بكه‌نه‌وه به‌ڵام هیچ شتێكی موسته‌حیل له تۆپی پێدا نیه‌و ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ی