بابه‌ت: ته‌مه‌نی 80 ساڵه له‌ماڵه‌که‌ی راده‌کات و شوو به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کات
له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا، ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵی بۆ ئه‌وه‌ی بگات به خۆشه‌ویسته‌که‌ی، له ده‌ست خێزانه‌که‌ی راده‌کات ئه‌م ئافره‌ته ناوی (که‌لسوم ئه‌رسلان)ه منداڵه‌کانی رازی نابن شوو بکات بۆیه ناچار ده‌بێت رابکات.
ئه‌م پیره‌ژنه ماوه‌ی دوو مانگه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیره مێردێك به ناوی (کازم بلدیز) هه‌یه و بڕیاری هاوسه‌رگیریان داوه، به‌ڵام منداڵه‌کانی ژنه‌که رازی نین.
بۆیه رۆژێك ژنه‌که ده‌ڵێت: نه‌خۆشم ده‌چمه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام راستیه‌که‌ی وانه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ماوه‌ی سێ رۆژ پشکنین ده‌رکه‌وه‌ت ئه‌م ژنه به‌ویستی خۆی چۆته ماڵی پیاوه‌که و بڕیاریان داوه به‌زوترین کات پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری خۆیان رابگه‌ێنن.
شایانی باسه، یه‌کێك له کوره‌کانی له کاتی بیستنی ئه‌م هه‌واڵه توشی سه‌کته‌ی دڵ بووه.
( زاگرۆس )