بابه‌ت: بۆچوونێک
سڵاو،
زۆر زووه لام بۆچوونێک له‌سه‌ر یانه بنووسم.هه‌ڵبه‌ت من ئه‌وه‌نده نیه لێره‌م.به‌ڵام هاتوو چۆ کردنم له یانه‌که‌دا ناچاریان کردم شتێک بڵیمه.بڕگه‌یه‌ک له‌م جۆره که ئه‌ندامه‌کان پێشنیاریان تێدا نووسیوه یه‌کێکه له بڕگهجوانهکان.که ئه‌کرێت بڵیم توانای به‌ره‌وپێش بردنی یانه‌که‌ی هه‌یه.
مه‌رج نیه هه‌ر پێشنیارێک ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام خوێندنه‌وه و گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پێشنیاره‌کان ئه‌کرێت باش بێت.وه‌ک خۆم سه‌ره‌تا خۆم ناساند.
به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر یانه‌که هاتوو چۆ کردنم بوو له ناو بڕگه و به‌ش و بابه‌ته‌کاندا.شتێک هه‌بوو به وونم ئه‌زانی بڕگه‌ی فه‌رهه‌نگ بوو.
ئه‌کرێت ئه‌م بڕگه‌یه زۆرینه‌ی هاوپۆله‌کان له خۆ بگرێت وه‌ک خوێندنه‌وه فه‌لسه‌فیه‌کان و ئه‌ده‌بیه‌کان ...هتد.یان توێژینه‌وه‌کان.وه‌ک خۆم وا بیرده‌که‌مه‌وه
یانه‌که هه‌ده‌فی چڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ی نه‌بێت.چونکه ڕه‌نگه ئه‌ندام ماندوو بکات.ڕه‌نگه خوێنه‌ریشی هه‌بێت...ئه‌مه بۆچوونێکه ئه‌کرێت باشتر بکرێت.له‌م بڕگه‌یه‌دا ئه‌ندامه‌کان ئه‌توانن نووسین ئاماده‌کارییه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه.یان به‌سته‌ری داگرتنی کتێب و زۆر شتی تریش ببێته هۆی دروست بوونی خوێنه‌رێکی تایبه‌ت باش.یان ناساندنی بیریاره مه‌زنه‌کان که هه‌موو مرۆڤایه‌تی قه‌رزاریانه.یان داواکردنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ندێک بوار که به پێی توانا وه‌ڵام بدرێنه‌وه که زۆر جار قوتابیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنیت بۆ سه‌رچاوه‌گه‌لیک ده‌گه‌ڕین که مامۆستاکان دوایان لێ ده‌که‌ن بۆ نووسینی بحسیک هه‌رشتێکی تر له‌م جۆر.ئه‌مانه هه‌موو بۆی هه‌یه له بڕگه‌ی فه‌رهه‌نگ کۆبکرێته‌وه.
سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌تان.
بژین