بابه‌ت: ته‌کنه‌لۆژیا له‌سالی 3000
[center][size=24]
سلاو هاوریانی خۆشه‌ویست
ئه‌م بابهتهل له سایتی سی فۆر کورد بینی زۆه سه‌رنجی راکیشام
بۆیه حه‌زم کرد بۆ ئیوه‌شی دابنیم
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا زۆر ئاسانكاری بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ته كایه‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رده‌وام
مرۆڤه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بیر له‌داهێنانی نوێتر بكه‌نه‌وه چونكه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و داهێنانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م هێنراوه هێشتا ناگاته ئاستی پێویستی و داخوازیی و خه‌ونه‌كانی مرۆڤ.
بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌وه‌ش خۆتان ده‌توانن له‌ڕێی بینینی ئه‌م وێنانه‌وه ئه‌وه‌تان له‌لا ڕون و ئاشكرا ببێت كه زۆر داهێنانی دیكه ماوه كه مرۆڤ بیری لێكردۆته‌وه به‌ڵام هێشتا له بواری پراكتیكدا نه‌یتوانیوه جێبه‌جێیان بكات.
له‌ساڵى 3000دا، لاپتۆپه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بچوك ده‌بنه‌وه پێویستی به مێز نابێت و ده‌توانیت له‌سه‌ر لوتت دایبنێیت، ئه‌وسا له‌وانه‌شه ناوه‌كه‌شی بگۆڕێت بۆ لوت-تۆپ
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، حه‌زت له‌هه‌رچی كرد به‌ویستی خۆت ئه‌نجامی بده، چونكه كۆپیهكهت له‌بری تۆ هه‌موو كاره‌كانت بۆ ده‌كات
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، له‌بری ئه‌وه‌ی تۆ جانتاكه‌ت له‌كۆڵ بكه‌یت، جانتاكه‌ت تۆ له كۆڵدهكات
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، مرۆڤه‌كان ته‌نانه‌ت ده‌ستكارى یارییه كۆنه‌كانی وه‌ك شه‌تره‌نج-یش ده‌كه‌ن و ده‌یگۆڕن بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ى كه خۆیان حه‌زده‌كه‌ن
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، حه‌وزى ماسییه‌كان ده‌بنه تۆپ‌و شوێنه‌كه‌ش ماسییه‌كه خۆى هه‌ڵیده‌بژێرێت
=======================================
ئه‌وه‌نده ته‌مبه‌ڵ ده‌بین، هه‌موو وهرزشهكانیانی ساڵى 3000 ته‌نها سه‌رو مل له‌قاندنه
=======================================
له‌ساڵى 3000دا ده‌توانیت به ئامێره وه‌رزشییه‌كان خۆت بكه‌یت به ئارنۆڵد
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، ترسنۆكه‌كان تۆڵه‌ى خۆیان له مرۆڤه لاستیكه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
=======================================
. له‌ساڵى 3000دا، هاوكات ده‌توانیت بخهویتو وه‌رزشیش بكه‌یت
=======================================
ئیتر گرفتی بێ تاقه‌تی سه‌ره گرتن نامێنێت له‌ساڵى 3000دا، چونكه پانتۆڵه‌كان له جیاتى گیرفان قاچى كورسیان پێوه ده‌دورێت
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، پێویستیت به‌وه نییه بچیت بۆ كه‌نار ده‌ریا بۆ سواربوونی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا چونكه هه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆتدا ده‌سته‌به‌ر كراوه بۆت
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، كام ئه‌كته‌ره‌ت به‌دڵ نه‌بوو له‌فیلمه‌كه‌دا ده‌یگۆڕیت، به‌بێ ئه‌وه‌ى فیلمه‌كه خۆى بگۆڕیت
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، یاریزانه‌كان له‌لایه‌ن هانده‌رانى یارییه وه‌رزشییه‌كانه‌وه به‌كرێ ده‌گیرێن
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، باوكان و دایكان دڵیان له مشتیاندا ده‌بێت تا منداڵه‌كانیان له قوتابخانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه پاسه‌كان باویان نامێنێت
=======================================
نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت (په‌سیو) له‌ساڵى 3000دا،كه‌س ماندوو بێ تاقه‌ت ناكات به لوت سڕین به‌ڵكو كلێنیكسهكان بۆخۆیان لوتت ده‌سڕن
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، پێویست ناكات مانگێك سهرهبگریت بۆ تیشكى تهنووریى به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ دكتۆره‌كان ده‌توانن ئه‌مكاره بكه‌ن
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، ده‌بێت ژیرانه له‌گه‌ڵ كۆپیوتهرهكهدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، ده‌نا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك سزاكه‌ى خواردنى قاڵبێك سابوونه
=======================================
له‌ساڵى 3000دا، خانمان پێویستیان به ته‌رخان كردنی كات نییه بۆ ئارایشتكردن
[/size][/center]