بابه‌ت: وه‌رگیرانی دوعا
ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌می كوڕی یه‌زیدی عیجلی خۆراسانی به‌ڵخی، یه‌كێك له‌و زانا دونیا نهویستانهو خوا ناسانه‌ی دوای سه‌رده‌می تابعین، ساڵی (162) ی كۆچی وفاتی كردوه،له سوقین ، له وڵاتی شام. به‌بازاڕی به‌سره‌دا تێپه‌ڕی خه‌ڵكی لێی كۆ بوونه‌وه ، وتیان : بۆ ئێمه ئه‌وه‌نده دوعا ده‌كه‌ین و خوای گه‌وره لێمان وه‌رناگرێ؟ فه‌رموی : دڵتان له ده شت‌دا مردووه :
یه‌كه‌م:خواتان ناسیوه‌و هه‌قی خۆیتان نه‌داوه‌تێ،
دوهه‌م:ده‌ڵێن كه گوایه پێغه‌مبه‌رمان خۆشده‌وێت،و وازتان له سونه‌ته‌كانی هێناوه،
سێهه‌م:قورئانتان خوێندوه‌و كارتان پێ نه‌كردوه،
چواره‌م:له‌نازو نیعمه‌تی خوا ده‌خۆن و شوكری ناكه‌ن،
پێنجه‌م: ده‌ڵێن شه‌یتان دوژمنمانه و هاو رێبازینی،
شه‌شه‌م:ده‌ڵێن به‌هه‌شت هه‌قه و ئیشی بۆ ناكه‌ن،
حه‌وته‌م:ده‌ڵێن دۆزه‌خ راسته‌و هه‌قه‌و لێشی را ناكه‌ن،
هه‌شته‌م: ده‌ڵێن مردن راسته‌و خۆتان بۆ ئاماده نه‌كردوه،
نۆهه‌م: كه‌له خه‌و هه‌ستان خه‌ریكی باسكردنی عهیبو ناتهوایهكانی
خه‌ڵك ده‌بن و عهیبو ناته‌واوی خۆتان له‌بیر ده‌چێته‌وه.
ده‌هه‌م: مردوه‌كانتان به‌خاك ده‌سپێرن په‌ندی لێوه‌رناگرن.
( زانکۆکورد )