بابه‌ت: ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه دیاریه بۆ بهرِێزت
خوشك و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه دیاریه بۆ بهرِێزت بوچیه پێویسته كه تۆش رِچاوی بكه‌یت و له كرده‌وه‌ی رِۆژانهتدا كاریان پێ بكه‌ی ، وه‌بشزانه به ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پكه ئامۆژگاریه ژیانت له سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه گهگۆرِێت بۆ ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه هیوا خوازم كه سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
1- ئاگادار‌و وشیاربه نه‌كه‌ی ته‌وبه دوابخه‌یت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گهرِانهوه بۆلای خوای گه‌وره و میهره‌بان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆنازانی كه‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كه‌یت و نهگهرِێیتهوه ئه‌وه ده‌چیته رِیزی سته‌م كارانه‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] الحجرات /11 واته / ئه‌وانه‌ی كه ته‌وبه ناكه‌ن و ناگهرِێنهوه بۆلای خوا بهرِاستی ئه‌وانه لهرِیزی سته‌م كارانن ، وه‌بشزانه زانایان ( رِهحمهتی خوایان لێبێت ) كۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌وبه واجبه .
2- ئاگادار به فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی به‌چه‌ند شتێكی كاتی و شوێن كه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه ی تاوان باران ، چونكه بزانه كه‌تۆ زۆر گه‌وره‌و بهرِێزی وه زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه بچیته رِیزی ئاژه‌ڵانه‌وه ،هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ] الفرقان /44 واته/ئه‌وانه وه‌ك ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش خراپتر‌و گومرِاترن .
3- هه‌وڵ بده له‌زۆربه‌ی ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا شوێن سوننه‌ت بكه‌ویت دوور بكه‌وه‌وه له و شتانه‌ی كه زیانیان بۆ دینت هه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت :[ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /7 واته /ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)" ئه‌نجامی داوه و كردوویه‌تی تۆش ئه‌وه ئه‌نجام بدهووهری بگره وه‌شوێن پێی هه‌ڵگره و شوێن رِێبازهكهی بكه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه نه‌هیشی لێ كردوه تۆش دووربكهوهوه لێی و خۆتی لێ بپارێزه .
4- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر یادو زیكری خوا له‌هه‌موو كاتێكدا جا چ به نهێنی یاخود به‌ئاشكرا یان چبهپێوهبویت یاخود به دانیشتنه‌وه ، وهئاگادربه نه‌چیته رِیزی بێ ئاگایانه‌وه ، به‌رده‌وام زوبانت به یادو زیكری خوا برِازێنهوه، چونكه سهرهرِای پاداشتی خوایی قورس بوونی تای تهرازووا چاكه‌ت ده‌شبێته هۆی پاراستنت له شه‌یتان خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ] البقرة /152 واته /یادوزیكرم بكه‌ن ، باس و یادتان ده‌كه‌م ،سوپاسم بكه‌ن و بێ باوهرِمهبن .
5- خۆت بپارێزه له زۆر چوون بۆ بازارِ مه‌گه‌ر بۆكاری پێویست نه‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر چویته بازارِ ئه‌وا ئاگات له‌خۆت بێت له‌كاتی چوونه بازارِدا هه‌وڵبده به‌پێی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" بچیت و بگه رِێیته وه ، وه ئاگادار به زۆر به‌ملاو لادا مهرِوانه .چونكه چاو كاری خۆی ده كات .
6- سوور به له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانست و زانیاری وه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌توانی به‌هۆی زانسته‌وه به هه‌ورازی ناههمواریهكاندا سه‌ربكه‌ویت ، وه‌هه‌ر زانستی به سوودیشه ده‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌دونیاو دوارِۆژدا . وهدهشبێته هۆی چوونه به‌هه‌شتی به‌نده وخوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و زانسته‌وه رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت: [ من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا الى الجنة ] صحيح جامع الصغير /للشيخ الالباني ..واته / هه‌ر كه‌سێك رِێگایهك بگرێت بۆفێربوونی زانستێك ئه‌وه خوای گه‌وره رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات .
7-خۆت بپارێزه له خۆبه‌زل زانین و له‌خۆبایی بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بهرِاستی هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ تورِهبوونی خوا‌و پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان ، هه‌روه هۆكریشه بۆ گه‌یشتن به دۆزه‌خ ، وه بشزانه خوای گه‌وره به‌هیچ جۆرێك كه‌سانی خۆبه‌زل زانی خۆش ناوێت .وه‌ك ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ] لقمان /18 واته / بهرِاستی خوای گه‌وره ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه لووت به‌رزو له خۆبایین .بۆیه خۆبه‌زل زانین نكۆڵی كردنه له حه‌ق و رِاستی به كه‌م ته‌ماشاكردنی به‌رامبه‌ریشه ، كه‌واته زۆر ئاگات له‌م رِهوشته بێزراوه بێت پێش ئه‌وه‌ی پێت رِابگهیهنرێت كه تۆ ئه‌هلی دۆزه‌خیت .وه‌ك پێغه‌به‌ری خوا " ده‌فه‌رموێت :[ الا أخبركم بأهل النار ؟ كل عتل جواظ مستكبر ] رواه البخاري( 4918 ) ومسلم ( 3853 ) واته / ئایا پێتان رِا بگه‌یه‌نم كێن ئه‌هلی دۆزه‌خ ؟ فه‌رمووی : هه‌موو كه‌سێكی دڵ رِهق و ووشكی ماڵ كۆكهرۆهوهو خه‌یر نهكهرێكی خۆبه زل زان .
8- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خه‌یر كردن كه ئه‌مه زیاتر به ماڵ و پاره ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیاتر له خوای كارجوان نزیك بیته‌وه ، چونكه به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه تاوانه‌كانت دهسرِێنهوه وه‌ك خۆشه‌ویستمان " ده‌فه‌رموێت : [ الصدقة تطفيء الخطيئة كما يطفيء الما‌ء من النار ] رواه امام احمد والترمذي وصححه الشيخ الالباني في تخريج ( مشكيلة الفقر 3732 ) واته / خه‌یر كردن تاوان ده‌كوژێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه .
9- ئاگاداری گفتوگۆ‌و قسه‌كردنت به هه‌وڵ بده كه‌م بدوێ و زۆر ببیسته ، چونكه هه‌ركه‌س زۆربدوێت زۆریش هه‌ڵه ده‌كات زۆریش هه‌ڵه‌ی كرد زۆر تاوانبار ده‌بێت ، هه‌وه‌ك به‌وه‌ی كه خوای میههرهبان چۆن دووگوێی پێداوی به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یه‌ك ده‌می پێداوی كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ببیسته به‌ڵام كه‌م بدوێ ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت : [ من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فاليقل خيرا او ليصمت ] رواه البخاري فتح ( 8/60) واته / هه‌ركه‌س باوهرِی به‌خواو به رِۆژی دویی هه‌یه با قسه‌ی چاك بكات یاخود بێ ده‌نگ بێت .
10- نه‌كه‌ی بێ ئومێدبیت له رِهحمهتی خوا ، نا به‌ڵكو به‌رده‌وام به ئومێده‌وه بژی و بشزانه كه خوای میهره‌بان خاوه‌ن رِهحمی خۆیه‌تی و زۆریش لێ بوورده‌یه ، وه ته‌نها بێ باوهرِانن كه له رِحمهتی خوا بێ ئومێد ده‌بن ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ] یوسف/ 87 واته / بهرِاستی كه‌س له رِهحمهتی خوا مه‌ئیوس و بێ ئومێد نابێ ته‌نها بێ باوهرِان نه‌بێت .
11- خۆت بپارێزه له‌باس كردنی تاوان بۆ خه‌ڵكی جا چ تاوانێك كه خۆت ئه‌نجامت دابێت یاخود تاوانێك كه كه سێكی تر ئه‌نجامی دابێت ، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵنانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و تاوانه‌و تاوانه‌كانی تر و وهدهشبێته هۆی به سانایی ته‌ماشاكردنی تاوان و به‌ره‌و سزای خواییت ده‌بات وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ] النور /19 واته /ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوویانه كه خراپه‌و فاحشه له ناو موسوڵماناندا بڵاو بێته‌وه به‌وه‌ی كه باسی خراپه‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌وا سزایه كی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌چێژن له‌دونیاو دوارِۆژدا وه ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره ده‌یزانێت وه ئێوه نایزانن .
12 - دوور بكه‌وه‌وه له شایه‌دی دان به درۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بهرِاستی رِهوشتێكی بێزراوهو ناشیرینه وه ده‌شبێته هۆی تێك دانی نێوان كه‌سه‌كان و دارِوخانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ، وه‌بشزانه شایه‌دی دان به‌درۆ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌و درۆكردن و قسه هه‌ڵبه‌ستن و شتی نارِهوا ده‌تبات ، خوای گه‌ورش ده‌فه‌رموێت :[ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ] الحج /30 واته / دوور بكه‌ونه‌وه له شایه‌دی دان به درۆ.
13- خۆت بپارێزه له خۆ شوبهاندن به رِهگهزی به‌رامبه‌رت هه‌ر له قسه‌كردن و پۆشاك و ههڵسو كه‌وتت تا ده‌گاته هۆكاره‌كانی جونكاری، چه‌نكه زۆر به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و جیهانگیریه‌دا مرۆڤ واخۆی لێ وون بووه ته‌نانه‌ت به رِهگهزی خۆشی رِازی نیه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش ناوبنێ لاسایی ، بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م ووریابن به‌ر له‌عنه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌كه‌ون وه‌ك لهفهرموودهیهكی بهرِێزدا هاتووه [ أن رسول الله لعن المتشبهات من النساء بالرجال والمتشبيهن من الرجال بالنسا‌ء ] أخرجه البخاري ( 5885) واته/ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌فره‌تی كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه خۆیان ده‌شوبهێنن به پیاوان و وه ئه‌و پیاوانه‌شی كه خۆیان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان.
14- ئاگاداربه شه‌رم نه‌كه‌یت له رِاپهرِاندنی كاری دینداریتدا هه‌میشه كه‌سێك به له‌وانه‌ی كه شانازی ده‌كه‌ن به‌و رِوشته ئیسلامیه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌دونیادا پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆیان باشتره ، بۆیه نه‌كه‌ی ئامان شتێك له دینه‌كه‌ت له‌به‌ر شه‌رم و تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی بشاریته‌وه‌و، چونكه هه‌رچی بكه‌ن [ وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ] ال عمران /139 واته / هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن ئه‌گه‌ر باوهرِدار بن .
15- نه‌كه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكه‌یت ، خۆت بپارێزه له‌و جۆره داواكردنانه هه‌میشه پشت به ده‌ست و بازووی خۆت ببه‌سته‌و مه‌به بارگرانی بۆ خه‌ڵكی تر هه‌روه‌ك رسول الله " ده‌فه‌رموێت :[ من سأل وله مايغنيه جائت يوم القيامة خدشا أو كدشا في وجه ] رواه امام احمد صحيح الجامع ( 6255)) واته /ئه‌وه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكات ئه‌وا لهرِۆژی دواییدا ده‌م و چاوو رِووی رِوشێندراوه .
16-هه‌وڵ بده كه‌سێكی رِاست گۆبیت له‌هه‌موو ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا ، چونكه بهرِاستی هیچ سیفه‌تێك نیه له‌ناو سیفه‌ته به‌رزو بهرِێزو جوانه‌كاندا به‌وێنه‌ی رِاستگۆیی .به‌وه‌ی رِاستگۆیی به‌وێنه‌ی ئه‌و كه‌شتی یه گه‌وره‌یه‌یه كهسواربوو