1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی‌ هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری‌ ژیاندا

ژیان به‌بێ‌ كۆمه‌لێك بنه‌ماو یاسا‌و ده‌ستور ژیانێكی‌ دواكه‌وتووه‌، دوره‌ ئاسوده‌یی‌‌و خۆشی‌‌و پڕه‌ له‌ئاژاوه‌یی‌.

ئه‌و خانووه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌لێك ئاره‌زوو دروست ئه‌بێت ئه‌و ئاره‌زوانه‌ له‌ناوی‌ ئه‌بات، ئه‌و ماڵه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاو دروست ئه‌بێت له‌و ئاوه‌دا

نقوم ئكات، ئه‌و خانووه‌ی‌ زۆر له‌لێشاویدایه‌ ئه‌و لێشاوییه‌ وێرانی‌ ده‌كات، ئه‌و خێزانه‌ی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بڕوا‌و گوێڕایه‌ڵی‌ خوادا پێكدێت

هه‌رگیز با نایبات.

ماڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر به‌ردێك دروست بكه‌..ئه‌مه‌ش ئامۆژگاری‌ پیاوێكه‌ بۆ كوڕه‌زاكانی‌.

جوانترین‌و باشترین شت له‌ناو خێزان‌و خویندنگا‌و پیشه‌سازی‌‌و مزگه‌وت‌و شه‌قام بریتیه‌ه‌ له‌بوونی‌ بنه‌ماو سیسته‌می‌ مامه‌ڵكردن،

ناشرینترین‌و خراپترین شتیش بریتیه‌ له‌ بوونی‌ ئاژاوه‌و هه‌ره‌مه‌كی‌ له‌مامه‌ڵكردندا، خوای‌ گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی‌ سه‌لامیان خوایان له‌سه‌ر

بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ فێری‌ ره‌وشت‌و نه‌ریتی‌ جوان‌و باش بكه‌ن كه‌زۆر كه‌س ئیبَستاكه‌ به‌(ئه‌ته‌كێت) ناوی‌ ده‌بات، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م

بنه‌مایانه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن كه‌سانێكی‌ زانا‌و تێگه‌یشتون، به‌ێ‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌م بنه‌مایانه‌ن كه‌سانێكی‌ دواكه‌وتون
.
ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك راگرتنی‌ هه‌ستی‌ به‌رامبه‌ره‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ بڕواو رێز‌و خۆشه‌ویستی‌ .

ئێمه‌ تا ئێستا زۆر نه‌گه‌یشتوینه‌ ئه‌و رێگایانه‌ی‌ كه‌پێویست به‌كاریبێنین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كانماندا وه‌ك هاوبه‌شی‌ ژیان،

زۆربه‌ی‌ جار مامه‌ڵه‌كان بۆته‌ هۆی‌ ئازاردانی‌ به‌رامبه‌رمان به‌مه‌به‌ست بووبێت یان به‌بێ‌ مه‌به‌ست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌و بڕوایه‌داین

كه‌هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌ كردن ته‌نها به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی‌ نامۆدا، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ دور

له‌هیچ جۆره‌ هونه‌ر‌و هه‌ستێك.

لێره‌دا پێویست له‌سه‌ر هه‌موو بوك‌و زاوایه‌كی‌ تازه‌ هاوتابن له‌بنه‌ماكانی‌ ژیانیان‌و له‌پێش دروست بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌رگیریدا له‌سه‌ر

كۆمه‌لێك بنه‌مای‌ هاوبه‌ش رێكبكه‌ون‌و ئه‌و بنه‌مایانه‌ به‌شێوه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یان په‌یمانێك بنووسنه‌وه‌ تیادا باس هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌

ژیان‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌چێژی‌ لێوه‌رده‌گرن له‌چالاكی‌‌و ئاره‌زوو ‌و بڕیاره‌ جیاوازه‌كانیان‌و گه‌شت‌و...تد بۆ یه‌كتر بكه‌ن، به‌مه‌ش هه‌ر

هاوبه‌شێك هه‌ست به‌نرخ‌و گرنگی‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات‌و رێزی‌ ده‌گرێت‌و هه‌میشه‌ ئاگای‌ له‌بیر‌و بۆچوونی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ ئه‌زانێت چ شتێ‌ به‌لایه‌وه‌ خۆشه‌‌و چ شتێك ئازاری‌ ده‌دات.

وه‌لێره‌شدا چه‌ند جۆرێك سزادان‌و ته‌مێكردنی‌ گونجاو هه‌یه‌ بۆ سه‌رپێجیكردنی‌ هه‌ر لایه‌كیان له‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ كه‌داویانه‌ به‌یه‌كتر وه‌ك

قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، یان به‌خشین‌و لێبوردنی‌‌و یان كڕینی‌ دیارییه‌كی‌ گونجاو بۆی‌....تد

love4hawler

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی‌ هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری‌ ژیاندا

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡