بابه‌ت: نرخی ئافره‌ت له مێژووی مرۆڤایه‌تی و ئیسلامدا
[b][size=16]ئافره‌ت ئه‌م مرۆفه دڵ ناسكه پڕسۆزهیه كه په‌روه‌ردگاری مه‌زن دروستی كرد له به‌شێك له چه‌سته‌ی پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان زیاتر هۆگری یه‌كتربن و ببن به دڵنه‌وایی و پۆشاكی یه‌كتر هه‌ریه‌كه‌یان ببێت به ئارام گایه‌ك بۆ ئه‌می تر و هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نی ماف و هه‌ڵگری ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی بێت .
جا بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان به هه‌په نه‌چن به قسه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵكی كالفام كه گوایه ئافره‌ت له ئیسلامدا مافی خوراوه و ئازادیه‌كانی لێ زه‌وت كراوه كه شه‌و ڕۆژ خه‌ریكی ده‌هۆڵ كوتانن بو ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ستی ئافره‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبهتیكانی خۆیان و ئاغاكانیان. حه‌زم كرد ماف و ڕێزی ئافره‌ت له دیدی هه‌ندێك له ئاینه‌كان و میله‌تان بخه‌مه به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕۆن بێته‌وه و بزانن كه ته‌نها ئیسلام مافی ته‌واو ئه‌دات به ئافره‌ت و به درێژای ژیان تا هاتنی ئاینی ئیسلامی پیرۆز ئافره‌ت له‌وپه‌ری چهوسانهوهدابوه بگره تا ئه‌مڕۆش ته‌نها ئیسلام ئه‌توانێت كێشه‌كانی ئافره‌ت چاره‌سه‌ر بكات .
له‌لای ئیغریقیه‌كان ....
ئافره‌ت لای ئیغریقیه‌كان به پیس و كرده‌وه‌ی شه‌یتان ئهزانراو له هه‌موو شتێك بێبه‌ش ئه‌كراو وه‌ك كاڵایه‌ك له‌بازار ئه‌كڕاو ئه‌فرۆشرا.
له‌لای ڕۆمه‌كان
ئافره‌ت یان ڕه‌گه‌زی مێینه لای ڕۆمه‌كان هه‌ركاتێك ئه‌گه‌ر كه‌سێك مناڵێكی مێینه‌ی ببوایه دایان ئه‌نا له ژێر پێی باوكه‌كه ئه‌گه‌ر باوكه‌كه هه‌ڵی بگرتبایه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌بو به‌خۆیه‌وه‌ی ئه‌گرێت ئه‌گینا وازیان لێ ئه‌هێنا تا له برسان و له تونیان مناپهكه ئه‌مرد.
وه له‌لای ڕۆمه‌كان ده‌سڵات درابوه پیاوه‌كان هه‌ركاتێك ئه‌گه‌ر هاتوو كرده‌وه‌یه‌كی ئافره‌ته‌كه‌ی به دڵ نه‌بو ئه‌یتوانی ژنه‌كه ببه‌ستێته‌وه له دوای ئه‌سپ رایبكێشێ تا ئه‌مرێت كه‌س بۆی نه‌بوو لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات چونكه ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ندارێتی ته‌واوی هه‌بوو به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یه‌وه..
لای هیندیه‌كان
ئافره‌ت هیچ مافێكی نه‌بوو هه‌موو ژیانی ژێرده‌سته‌ی مێرده‌كه‌ی بوو وه ئه‌گه‌ر ژنێك مێرده‌كه‌ی بمرد با ئه‌وه ئه‌م ژنه له‌گه‌ڵ ته‌رمی مێرده‌كه‌ی ئهسوتێنراو كۆتای به ژیانی ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌هات چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه ژن بۆ پیاو ئه‌ژیا دوای مێرده‌كه‌ی خۆی ئه‌بو ئه‌میش بمرێت..
لای یه‌هودیه‌كان
ئه‌میش دوای ده‌ستكاری كردنی ده‌قه ئاسمانیه‌كانیان له ته‌ورات. تا ئێستاش نه‌فره‌ت له ئافره‌ت ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئافره‌ت هۆكار بوه بۆ سه‌رپێچی كردنی باوكه ئاده‌م له به‌هه‌شت ..
وه‌لای هه‌ندێك هۆز له یه‌هودیه‌كان كچ وه‌ك خزمه‌تكار سه‌یر ئه‌كریت و باوك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیفرۆشێ . بێ كوێدان به هه‌ستی دایكه‌كه كه ئه‌مه له دوو لاوه تاوانه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت له‌لایه‌ك كچه‌كه ماف خوراو له‌لایه‌ك دایكه‌كه . وه‌لای یه‌هودیه‌كان هه‌ر كاتێك ئافره‌ت بكه‌وتبایه سوڕی مانگانه بۆی نه‌بوو ده‌ست له هێچ خواردنێگ بدات هه‌مو شتێكی ده‌ست ئه‌م ئافره‌ته به پیس ئه‌زانن وه نان و ئاوی له‌گه‌ڵ ناخۆن. وه لای یه‌هودیه‌كان ئافره‌ت هیچ میراتی نیه و بێبه‌ش ئه‌كرێت له میراتی جێماو ئه‌گه‌ر هاتوو برای هه‌بو ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت به‌رپرسیاره‌تی ژیانی ئه‌كه‌وێته سه‌ر براكه‌ی تا ئه‌م ڕۆژه‌ی شو ئه‌كات .
لای مه‌سیحیه‌كان
و پیاوانی كه‌نیسه دوای ده‌ستكاری كردنی ئاینه‌كه‌یان و گۆڕینی ده‌قه‌كانی ئاینه‌كه‌یان لای پیاوانی كه‌نیسه. ئافره‌ت خراوه‌ته ژێر پرسیار گه‌لێكی زۆر له‌مانه
1.ئایه ئافره‌ت مرۆفێكی خاوه‌ن روح و گیانه یان بونه‌وه‌رێكی بێ روحه.؟
2.ئایه ئافره‌ت ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه یان نا .؟
3.ئایه ئه‌بێت ئافره‌ت شایسته‌ی ئه‌مه‌بێت وه‌كو پیاو په‌روه‌ردیگار بپه‌رستێت..؟
وه لای مه‌سیحیه‌كان وا باو بوه كه ئافره‌ت ده‌رگای شه‌یتانه‌و په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵیا نادروسته‌و وه وا باوبوه لایان كه ئافره‌ت بونه‌وه‌رێكی بێ روحهو ته‌نها بۆ خزمه‌تی پیاو دروست كراون بۆیه گه‌وره پیاوێكی مه‌سیحی به ناوی(توتولیان)سه‌باره‌ت به ئافره‌ت ئه‌ڵێت.
ئافره‌ت ده‌رگای شه‌یتانه بۆ چونه ناو گیانی مرۆف .وه پاڵنه‌ره بۆ كاری نابه‌جێ .
بۆیه له‌سه‌ده‌ی 5 دا كۆمه‌ڵگه‌ی (ماكون)كۆبونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه ئافر