بابهت: خانووەكــــــــــــەم نافرۆشم !
[size=16]خانووەكــــــــــــەم نافرۆشم !
دوای ئەوەی لە وڵاتی چین، چەند پرۆژەیەكی گەورە و تایبەت بڕیاری بۆ درا، لە ناوچەیەكی تایبەت كە كۆمەڵە خانووێك لەم ناوچەیە هەبوو، بۆیە بڕیار درا ئەم خانووانە تێكبدرێن و لە شوێنێكی دیكەدا بۆیان دابین بكرێتەوە، بەڵام وادیارە یەكێك لە خاوەن خانووەكان ڕازی نەبووە لەسەر رووخاندنی خانووەكەی، بۆیە تەنیا خانووی ئەو ماوەتەوە لە ناوەڕاستی شوێنێكی ئامادەكراو بۆ پرۆژەكان.
ئەگەر سەیرێكی وێنەكە بكەن، دەبینن خانووەكە لە ناوەڕاستی پرۆژەكەیە، تا ئێستا حكوومەت و كەرتی تایبەت پارەیەكی خەیاڵیان بە خاوەنی خانووەكە داوە كە نزیكەی (100) هەزار دۆلاریان پێداوە، كەچی هەر رازی نابێت لەسەر فرۆشتنی خانووەكەی، چونكە خۆی دروستی كردووە و دڵی نایێت كەسێك دەستكاری خانووەكەی بكات، ئەمە بۆتە گرفتێك تا ئێستا چارەسەر نەكراوە.
گولان[/size]