بابه‌ت: بۆ دایکم
[center]بۆ دایکم
دایه گیان... ووته‌ی به نرخت ڕێ نیشانده‌رمه
ئامۆژگاری تۆ ، بۆ من پیرۆزه وه‌ک تاجی سه‌رمه
چه‌نده به جوانی په‌روه‌رده‌ت کردووم
ڕۆژێک له ڕۆژان وێڵت نه کردووم
چه‌نده شیرینه ئه‌و لایلایانه‌ی بۆ منت کردوه
چه‌ند شه‌و به دیار من خه‌وت له چاوت حه‌رام کردوه
ڕێگام تاریک بێت.. هه‌روه‌کوو مۆمێک بۆم ئه‌توێیته‌وه
تیشکت بۆ منه و گوێ به‌وه ناده‌ی خۆت بتوێیته‌وه !
هه‌رچیت بۆ بکه‌م هه‌ر قه‌رزارتم
هه‌تاکو ماوم خزمه‌ت کارتم
سه‌هه‌ند
20/1/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !