1

بابه‌ت: بــــــالــــــوكـــــــه

http://kurdup.com/up/uploads/other/63c19a25a3.bmp


بــــــالــــــوكـــــــه‌بریتیه‌ له‌ پێكهاتوویه‌كی‌ بچوكی‌ سنورداری‌ سه‌ر پێست ،هه‌ندێك جار وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی‌
بچوكی‌ قه‌باره‌ جیاوازی‌ مه‌یله‌و سپی‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ سه‌ر چه‌نجه‌كانی‌ ده‌ستو قاچ ده‌رده‌كه‌وێت،به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ تاكو ئێستا ئاشكرا كراون هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ درووستبونی‌ بالوكه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ڤایرۆسی‌ (پاپیلۆمی‌ مرۆڤ ) (HPV) نزیكه‌ی‌ هه‌شتا جۆر له‌ ڤایرۆسی‌ پاپیلۆم هه‌یه‌ به‌لاَم ته‌نها نزیكه‌ی‌ ( 20 ) دانه‌یان هۆكاری‌ دروستبوونی‌ بالوكه‌ن،بالۆكه‌ ناسراوترین و دیارترین سۆی‌ ڤایرۆسیه‌ كه‌ توشی‌ پێست ده‌بێت گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ پێستدا ئه‌وا ئه‌میان پێكهاتویه‌كی‌ كه‌مێ‌ ره‌قباوی‌ هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یپه‌كی‌ گشتیش بالۆكه‌ له‌ نێوان ته‌مه‌نی‌ (8 بۆ 10) سالاَندا ده‌بینرێت به‌لاَم زۆر به‌ده‌گمه‌ن منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن (3) سالاَن ده‌بێت و له‌ منداڵی‌ ته‌مه‌ن ( 4 بۆ 6) سالاَن به‌ رێژه‌ی‌ ( 5% بۆ 10%) یه‌و له‌ته‌مه‌نی‌ (16 تا 18) سالاَندا به‌ رێژه‌ی‌ (15% بۆ 20%) ه‌، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی‌ كه‌ هۆكاره‌ بۆ درووست بوونی‌ بالوكه‌ له‌ سه‌ر پێست راسته‌و خۆ و ناراسته‌و خۆ به‌ ئاسانی‌ له‌ نه‌خۆشێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ ساغ بلاَوده‌بێته‌وه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ بۆی‌ هه‌یه‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ بالوكه‌ به‌بێ‌ چاره‌سه‌ر كردن نه‌مێنن ، به‌لاَم ماوه‌ی‌ كڕكه‌وتنی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ مانگێك ده‌خایه‌نێت،سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ بالوكه‌ش زۆربه‌یان بۆخۆیان چاك ده‌بنه‌وه‌ و به‌ده‌رمانیش له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێك جاریش به‌ رێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و چاره‌سه‌ری‌ تیشك ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێت ، سه‌ره‌رای‌ ئه‌م رێگایانه‌ش  كرێمی‌ ڤیتامین (A) جۆرێكی‌ دیكه‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنه‌.

kurd zhin

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: بــــــالــــــوكـــــــه

زۆر سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

3

وه‌ڵام: بــــــالــــــوكـــــــه

arez نووسی:

زۆر سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

4

وه‌ڵام: بــــــالــــــوكـــــــه

ده‌ست خۆش

5

وه‌ڵام: بــــــالــــــوكـــــــه

supas  bopayamakantan

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: بــــــالــــــوكـــــــه

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]