بابه‌ت: توركیا: له‌دایكبوونی مه‌ڕێك كه ده‌موچاوی مرۆڤی هه‌یه
به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكی له گوندێكی شاری ئه‌زمیری توركیا مه‌ڕێك به‌مردوویی له‌دایكبووه كه ده‌موچاوی له‌شێوه‌ی ده‌موچاوی مرۆڤه‌دایه.ئورهان ئیبلول كه پزیشكێكی به‌یته‌ری توركیه و به‌شداری له نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له‌دایكبوونی ئه‌و مه‌ڕه‌ی كردووه رایگه‌یاند:
تووشی شۆك بووم كاتێ سه‌ر و ده‌موچاوی مهڕهكهم بینی كه له شێوه‌ی ده‌موچاوی مرۆڤدا بوو.
وتیشی: "سه‌ری مه‌ڕه‌كه له‌سه‌ری مرۆڤ ده‌چێت به‌تایبه‌ت ده‌م و لوت و چاوه‌كانی و ته‌نها گوێچكه‌كانی نه‌بێت" دوپاتیشی كرده‌وه كه زۆر حاڵه‌تی شێواویی جه‌سته‌یی له‌نێ, ئاژه‌ڵاندا بینیوه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك حاڵه‌تی له‌مجۆره‌ی نه‌بینیووه.
سایتی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن تورك" شیكردنه‌وه‌ی پزیشكه بهیتهرییهكانی توركیای سه‌باره‌ت بهحاڵهتهكه بڵاوكرده‌وه گوایه گۆڕانكاری و لادانێكی ده‌گمه‌نه و رێی تێده‌چێت په‌یوه‌ندی به شێوازی خواردنی نا ته‌ندروستانه‌ی دایكی مهڕهكهوه و نه‌بوونی فیتامین (A) لهعهلهفهكهیدا هه‌بووبێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی له‌دایكبوونی له‌و جۆره‌یه له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا، دوای ئه‌وه‌ی گێسكێك له وڵاتی زیمبابوای له‌دایكبوو جه‌سته‌ی گیسك بوو مل و سه‌ر و ده‌موچاویشی له‌شێوه‌ی مرۆڤدا بوو.
love 4 hawler