بابه‌ت: یه‌كجار كێشانی (نێرگه‌له) ئه‌وه‌نده‌ی (48) جگه‌ره
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه له‌سه‌ر (نێرگه‌له) ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش ده‌رخستووه كه یه‌كجار كێشانی نێرگه‌له ئه‌وه‌نده‌ی كێشانی 48 جگه‌ره زیانی بۆ مرۆڤ هه‌یه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر 31 كه‌سی خۆبه‌ش ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی رۆژانه نێرگه‌له ده‌كێشن رێژه‌ی مادده‌ی (نیكۆتین) و (مۆنۆكسید)یان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌و كه‌سانه به‌رزده‌بێته‌وه كه جگه‌ره ده‌كێشن. هه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه زیانی یه‌ك جار كێشانی نێرگه‌له‌ی له‌به‌رامبه‌ر كێشانی 48 جگه‌ره خه‌ملاندووه.
زمناکۆ
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !