بابه‌ت: بۆ جوانێکی بێ وه‌فا
[center]
بۆ جوانێکی بێ وه‌فا
ئه‌وا منیش هه‌ر وه‌کو تۆ ، بڕیارمدا خۆم دوور بگرم
ئه‌و هه‌سته‌ی که ئه‌وسا هه‌مبوو جارێکی‌تر بۆت ده‌رنه‌بڕم
وات ئه‌زانی.. ئه‌گه‌ر بڕۆی منیش به شوێن پێت ئه‌که‌وم؟
یان دڵ له دووریت ئه‌ناڵێ و حه‌رام ئه‌بێت خواردن و خه‌وم؟
نـــا .. بێ وه‌فا وا تێمه‌گه ئه‌گه‌ر بڕۆیت کۆتاییم بێت
گه‌ر تۆ بڕۆیت زۆریتر هه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌واییم بێت
ڕاسته به شێوه گوڵێکیت که هه‌رگیز له وێنه‌ت نه‌بوو
به‌ڵام... به‌قه‌ده‌ر تاڵێکی قژی خاوت وه‌فات نه‌بوو
ئیتر بڕۆ ، جارێکی‌تر بۆ جێی ژوان با‌نگم مه‌که
من و عه‌شق و خۆشه‌ویستی له دڵی خۆپه‌رستت ده‌رکه
سه‌هه‌ند
14/1/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !