بابه‌ت: چۆن ده‌بیته كه‌سێكى خۆشه‌ویست لاى هه‌مووان ؟؟
[size=24]ئایا تۆ حه‌زده‌كه‌ى كه‌سێك بیت كه‌مترین گله‌یى و رِهخنهت له‌سه‌ر بێت؟
ئایا تا چه‌ند ده‌ته‌وێ خۆشه‌ویستى ده‌وروو به‌ر بۆ خۆت به‌ده‌ست بهێنی؟
هیچ هه‌نگاوت ناوه؟
ده‌ته‌وێ بزانى چۆن به‌مه ده‌گه‌یت؟
كه‌واته بپرسه چۆن ده‌بمه خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى؟ [/size]
[size=34]گه‌ر وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ت ده‌وێ فه‌رموو [/size]
1[size=24]- هه‌وڵ بده هه‌میشه له‌سه‌رخۆ بیت و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له تورِهیى و ده‌نگه ده‌نگ و ئاژاوه نانه‌وه.
2- هه‌میشه له كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵ ههركهسێًك دا هه‌وڵ بده بهرِێگاى دۆستانه‌و به‌شێوازێكى نه‌رم قسه بكه‌یت( ئه‌وه‌ى به‌نه‌رم و نیانى هه‌نگاو بنێت زۆر دهرِوات).
3- رێز له بیرورِاو تێرِوانینى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پیشان بده و نرخى بۆ دابنێ.
4- له‌كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر هه‌رگیز مه‌ڵێ ( هه‌ڵه‌یت) چونكه هه‌موو كه‌س هه‌ڵه ده‌كات ( گله‌یى له بارینى به‌فر به‌سه‌ر سه‌ربانى دراوسێكه‌تدا مه‌كه له كاتێكدا سهربانهكهى خۆت به‌فر دایپۆشیوه).
5- كه‌سێك به گرنگى به شێوازى جل و به‌رگ و چۆنیه‌تى قسه‌كردنت بده.
6- بایه‌خ و گرنگى دانت بهبهرامبهرهكهت پیشان بده و رِێزى بگره.
7- هه‌میشه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى خه‌ڵكى بكه كه ده‌ته‌وێ خه‌ڵكى مامه‌ڵه‌ى تۆى پێبكه‌ن.
8- كه‌سێكى میهره‌بان و لێبوورده به هه‌مووكات...( گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌مووان بناسى پێویسته له هه‌مووان ببورى).
9- كینه و رِق له دڵتا مه‌هێڵه‌ره‌وه هه‌موو كات ده‌م به خه‌نده به.
10- رِاستگۆ به له ستایش و ده‌ست بڵاو به له پیاهه‌ڵداندا.
11 - هه‌میشه هه‌وڵ بده له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێبگه‌ى .
12- له ته‌كه‌بوور و خۆ به زل زانین و ( من و من ) دووربكه‌وه‌ره‌وه.
13- زیاتر خه‌ریكى كاره‌كانى خۆت به و بێ پرس ده‌ست له كارى كه‌س مه‌ده و ته‌داخولى مه‌كه.
14- هه‌موو كات هاورِێیهكى پاك و به‌وه‌فا به بۆ هه‌موو كه‌س به‌گشتى و بۆ هاورِێكانت به‌تایبه‌تى.
[size=24][color=red]سايتى بةهةشت[/size]