1

بابه‌ت: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ علی حسن مجید ناسراو به‌ علی کیمیایی دوا بڕیاری دادگای بۆ ده‌رچوو وه‌ سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرا و پاشان له‌ سێداره‌ درا
هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌کانه‌وه‌ نه‌بینرا به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ته‌واو به‌ده‌سته‌وه‌ بوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌.

2

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

دةست خؤش  زانيم   جونكة  كةنالى كوردسات نوسى

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-027317947e.gif

3

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

یاسای قورئانه‌ بكوژ ده‌كوژرێته‌وه‌.

4

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

ده‌ستیان خۆش بێت پێرۆزه‌ له‌هه‌لبجه‌

5

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

[size=24]به‌داخه‌وه‌
من هه‌رگیز له‌گه‌ل ئه‌وه‌دانیم که‌ مرۆڤ مرۆڤێکی تر بکوژێت
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان زۆر زولمیان له‌ ئێمه‌ کرد به‌لام به‌ له‌سێداره‌ دانی ئه‌م پیره‌ پیاوه‌
چ له‌ بابه‌ته‌که‌ ده‌گۆریت ؟ بێگومان هیچ
تازه‌ ئه‌وه‌ی رۆی رۆی نابیت سه‌یری رابردوو بکه‌ین
له‌ سێداره‌دانی مرۆڤ کاریکی ناره‌وایه‌
[/size]

6

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

کاک بیلال ده‌ست خۆش...



Sara_BarazelY نووسی:

[size=24]به‌داخه‌وه‌
من هه‌رگیز له‌گه‌ل ئه‌وه‌دانیم که‌ مرۆڤ مرۆڤێکی تر بکوژێت
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان زۆر زولمیان له‌ ئێمه‌ کرد به‌لام به‌ له‌سێداره‌ دانی ئه‌م پیره‌ پیاوه‌
چ له‌ بابه‌ته‌که‌ ده‌گۆریت ؟ بێگومان هیچ
تازه‌ ئه‌وه‌ی رۆی رۆی نابیت سه‌یری رابردوو بکه‌ین
له‌ سێداره‌دانی مرۆڤ کاریکی ناره‌وایه‌
[/size]

سارا خان ڕیزم بۆت...
ئه‌و پیره‌ پیاوه‌ی که‌ تۆ ده‌یڵێی 5000 ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی بێ تاوانی له‌ یه‌ک رۆژدا له‌ ناو برد !!!
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زۆر تاوانیتر که‌ له‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ده‌ست بووه‌ کردویه‌تی .
یاسای خوای گه‌وره‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک ته‌نها یه‌ک که‌س به‌ ناڕه‌وا بکوژن ئه‌بێ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌ که‌ به‌ژدار بوونه‌ له‌و کوشتنه‌ بکوژرێنه‌وه‌.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ هه‌زاران که‌سی بێ تاوان له‌ ناو ببات؟؟؟!!!
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ دانیت مرۆڤ مرۆڤێکیتر بکوژێت؟ به‌ڵام پێمان ئه‌ڵێیت سه‌یری ئه‌و ڕابردوه‌ مه‌که‌ن که‌ ئه‌و هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانی له‌ ناو بردوه‌ !!!  چ جۆره‌ لێکدانه‌وه‌یه‌که‌   سه‌یــــره‌ !
له‌ سێداره‌دانی ئه‌و زۆر له‌ بابه‌ت ده‌گۆڕێت... ئه‌مه‌ ده‌رسێکه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ست بخه‌نه‌ خوێنی خه‌ڵکانێکی بێ تاوان .. ده‌ی با بیبینن ئه‌مه‌ کۆتایی هه‌موو تاوانبارێکه‌ با ببێته‌ په‌ند بۆیان.
وابزانم ئه‌گه‌ر ته‌نها جارێک بیرت له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ بکردباوه‌ نه‌ت ده‌توانی ئه‌م جۆره‌ قسه‌یه‌ بکه‌یت، به‌ هه‌ر حاڵ ته‌نها ده‌ڵیم........
به‌ داخه‌وه‌ که‌ تۆ وه‌ک کوردێک ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ت هه‌بێت!

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

7

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

منیش هاوڕای تۆم سارا خان.بۆ مه‌به‌سته‌که‌ت له‌سه‌ر سێداره‌دان.
له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌م خوێنده‌وه‌.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet= … imare=5909

بژین

(له‌ دوو حاڵه‌تدا پێویسته‌ مرۆڤ فه‌لسه‌فه‌ بخوێنیت،کاتێک گه‌ر بیه‌وێت فێربێت،کاتێ گه‌ر بیه‌وێت فه‌لسه‌فه‌ ره‌تبکاته‌وه‌)

8

وه‌ڵام: تاوانباره‌که‌ له‌ سێداره‌ درا

kaka dasteyan xoshh,, ama  haqe  xoyate

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg