بابه‌ت: هێلکه‌یه‌کی ته‌واو له ناو هێلکه‌یه‌ك
[size=16]هێلکه‌یه‌کی ته‌واو له ناو هێلکه‌یه‌ك
خاوه‌نی کێڵگه‌ی به خێوکردنی مریشك به‌ناوی (جێڤ تایلۆر) له هه‌رێمی هیرفوردزی ئینگلیزی گوتی: سه‌رم سورما کاتێ هێلکه‌یه‌کم شکاند له ناویدا هێلکه‌یه‌کی تری ته‌واو به قه‌باره‌یه‌کی بچوکتر له‌ناویدا نه‌شکاو بوو.
رۆژنامه‌ی(ده‌یلی تیلگراف) له سه‌ر زاری جێڤی ته‌مه‌ن 40 ساڵ بڵاویکرده‌وه: کاتێ ئه‌م روداوه‌م به خه‌ڵکی راگه‌یاند که‌س بڕوای پێنه‌کردم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت گه‌راین ده‌رکه‌وت حاڵه‌تێكی به‌هه‌مان شێوه‌ش له یابان روویداوه.
.zagrostv[/size]