1

بابه‌ت: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

دوو لاو پیاوێكیان له‌ بیابانه‌وه‌ دابووه‌ به‌ر خۆیان و هێنایان بۆ كۆڕی خه‌لیفه‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ و له‌به‌ر ده‌م ئه‌وا وه‌ستاندیان..

عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌مه‌ چییه‌؟

ئه‌وانیش وتیان: ئه‌ی میری ئیمانداران! ئه‌مه‌ باوكمانی كوشتووه‌..

رووی كرده‌ كابرا و فه‌رمووی: تۆ باوكیانت كوشتووه‌؟

عه‌رزی كرد به‌ڵێ، من كوشتم..

فه‌رمووی: چۆنت كوشت؟

گوتی: به‌وشتره‌كه‌یه‌وه‌ هاته‌ ناو زه‌وییه‌كه‌مه‌وه‌، منیش پێم گوت: نه‌یه‌یت، هه‌ر هات و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ردێكم بۆ هه‌ڵدا به‌ر سه‌ری كه‌وت ومرد..

عومه‌ر فه‌رمووی: ده‌بێ تۆڵه‌ت لێ بكرێته‌وه‌و تۆڵه‌كه‌یشت كوشتنه‌..

حوكمێكی ره‌وایه‌ و جێی تاوتوێ نییه‌.. عومه‌ر پرسیاری له‌ بنه‌ماڵه‌ی كابرای بگوژ نه‌كرد: ئایا خانه‌دانه‌، یا له‌بنه‌ماله‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، یا لاواز، یا پێگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی چییه‌و چی نییه‌؟! عومه‌ر ئه‌وانه‌ی هیچ به‌لاوه‌ مه‌به‌ست نه‌بوو، چونكه‌ له‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خوادا له‌رووی كه‌س دانامێنێ، و مه‌رایی بۆ كه‌س ناكات.. له‌به‌جێهێنانی شه‌رعی خوادا شلگیر نییه‌.. ئه‌گه‌ر كوڕی خویشی بوایه‌ تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌نده‌وه‌..

پیاوه‌كه‌ گوتی: ئه‌ی میری ئیمانداران! بۆخاتری ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وی و ئاسمانانی دروست كردووه‌ ئه‌م داوایه‌م قبوول بكه‌: ته‌نیا شه‌وێك مۆڵه‌تم بده‌ بڕۆمه‌وه‌ بۆ لای ژن و منداڵه‌كانم له‌و ده‌شت و بیابانه‌دا، تا ئاگاداریان بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ له‌جیاتی ئه‌و كوژراوه‌دا ده‌م كوژێته‌وه‌ حوكمی شه‌رعه‌..پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات.. سوێند به‌خوا جگه‌ له‌ خوا و پاشان خۆم كه‌سێكی تر نییه‌ سه‌ر په‌رشتیان بكات!!

عومه‌ر فه‌رمووی: كێ ده‌بێ به‌ كه‌فیلت ئه‌گه‌ر من ئه‌و مۆڵه‌ته‌ت بده‌م تۆ بڕۆیت بۆ بیابان و ئینجا بێیته‌وه‌؟

خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌مووی بێده‌نگ بوون، چونكه‌ نه‌ جێگه‌و چادریان ده‌زانی،و نه‌ ده‌یانزانی ناوی چییه‌ و له‌ چ هۆزێكه‌، ئیتر چۆن ببنه‌ كه‌فیلی؟! ئه‌م كه‌فاله‌ته‌ش له‌سه‌ر ده‌ دۆلار و ده‌ لیره‌ نییه‌،له‌سه‌ر ماڵ و پارچه‌ زه‌وییه‌ك نییه‌، ئه‌م كه‌فاله‌ته‌ كه‌فاله‌تی گیان و گه‌ردنه‌.. ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌وه‌ ده‌بێ كه‌فیله‌كه‌ له‌جیاتی ئه‌و بكوژرێ، كێ هه‌یه‌ بتوانێ رێ له‌عومه‌ر بگرێ و شه‌رع جێبه‌جێ نه‌كات؟ یاكێ هه‌یه‌ بوێرێ بییر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ واسیته‌ی بۆلا بنێرێ؟ یا بۆی بپاڕێته‌وه‌؟!!

هاوه‌ڵه‌كان هه‌موو بێده‌نگ بوون، عومه‌ریش نه‌یده‌زانی چی لێ بكات؟ ئه‌گه‌ر رێ به‌كابرا نادات، و تۆڵه‌ی لێ ده‌كاته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ منداڵه‌كانی له‌برسا بمرن له‌و بیابانه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌بێ كه‌فیل به‌ره‌ڵای ده‌كات له‌وانه‌یه‌ بڕه‌وات و نه‌یه‌ته‌وه‌و هه‌قی ئه‌و دوو مرۆڤه‌ بفه‌وتێ..خه‌ڵكه‌كه‌ بێده‌نگ بوون و عومه‌ریش سه‌ری نه‌وی كردبوو، پاشان لای كرده‌وه‌ به‌لای دوو لاوه‌كه‌دا و پێی گوتن: ئایا لێی ده‌بوورن؟

ئه‌وانیش گوتیان: نه‌خێر، قوربان! ئه‌وه‌ی باوكمانی كوشتووه‌ ده‌بێ بكوژرێته‌وه‌..

عومه‌ر رووی كرده‌ خه‌ڵكه‌كه‌ و فه‌رمووی: خه‌ڵكینه‌! كێ ده‌بێ به‌ كه‌فیلی ئه‌م پیاوه‌؟

ئه‌بو زه‌ڕی غه‌ففاری خوا لێی رازی بێ هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ و گوتی: ئه‌ی میری ئیمانداران! من ده‌بمه‌ كه‌فیلی..

عومه‌ر فه‌رمووی: ده‌زانی ئه‌مه‌ كه‌فاله‌تی قه‌تڵه‌؟

ئه‌ویش گوتی: با قاتڵیش بێ..

گوتی: ده‌یناسیت؟

گوتی: نه‌خێر نایناسم..

گوتی: ئه‌ی چۆن ده‌بی به‌كه‌فیلی؟

گوتی: سیمای ئیمانداری تیا ده‌بینم، و ده‌زانم كه‌ درۆ ناكات..و ئینشائه‌ڵڵا دێته‌وه‌..

عومه‌ر گوتی: ئه‌ی ئه‌بو زه‌ر! پێت وایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سێ رۆژ دوابكه‌وێت وازت لێ بێنم؟!

ئه‌ویش گوتی: قوربان! خوا یارمه‌تیده‌ره‌..

عومه‌ر مۆڵه‌تی سێ شه‌وی پێدا و پیاوه‌كه‌ رۆیشت! تا خۆی ئاماده‌ بكات و خوا حافیزی و ماڵ ئاوایی له‌ژن و منداڵه‌كانی بكات.. كارو باریان رێك بخات و پاشان بگه‌ڕێته‌وه‌.. تا تۆڵه‌ی قه‌تڵه‌كه‌ی لێ بكرێته‌وه‌..

عومه‌ر مۆله‌تی ماوه‌كه‌ی له‌بیر نه‌چووبوه‌وه‌ رۆژگاری به‌ژماردن ده‌ژمارد، له‌پاش عه‌سری سێهه‌م رۆژا له‌ناو مه‌دینه‌دا بانگی دا {الێلاه‌ جامعه‌ جامعه‌}، دوو لاوه‌كه‌ هاتن و خه‌ڵكه‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌، ئه‌بو زه‌ڕیش هات و له‌به‌رامبه‌ر عومه‌ره‌وه‌ دانیشت..

عومه‌ر فه‌رمووی: كوا پیاوه‌كه‌ی بوویته‌ كه‌فیلی؟

گوتی: قوربان نازانم..

ئه‌بوزه‌ڕ سه‌رنجێكی رۆژه‌كه‌ی دا وای هه‌ست ده‌كرد خۆره‌كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی عاده‌تی خۆی به‌په‌له‌ ده‌ڕوات.. هاوه‌ڵه‌كان هه‌موو بێده‌نگ بوون، مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێ چه‌ند ناڕه‌حه‌ت بوون!!

راسته‌ ئه‌بوزه‌ڕ له‌ناو دڵی عومه‌ردا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه‌، و زۆر خۆشی ده‌وێت،و له‌كاتی پێویستیدا ده‌توانێ له‌ جوسته‌ی خۆی بۆ ببڕێت، به‌لاَم ئه‌مه‌ جێبه‌جێ كردنی یاسایه‌ و پیاده‌كردنی شه‌رعی خوایه‌، كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ یاری پێ بكات، و ده‌مه‌ ته‌قێی له‌سه‌ر بكات، یا له‌سه‌رده‌مێكا جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌رده‌مێكی ترا پشتگوێ بخرێت، یا به‌سه‌ر هه‌ندێكا ره‌وابێت و بۆ هه‌ندێكیش ناره‌وا!!

به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش خۆرئاوابوون پیاوه‌كه‌ خۆی كرد به‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا، عومه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر، و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌شوێنیا گوتیانه‌وه‌..

عومه‌ر رووی كرده‌ پیاوه‌كه‌ و فه‌رمووی: كابرا! ئه‌گه‌ر تۆ له‌و بیابانه‌ نه‌هاتبایه‌وه‌، خۆ ئێمه‌ نه‌مان ده‌توانی بت دۆزینه‌وه‌، و جێگه‌كه‌تمان پێ نه‌ده‌زانی!!

ئه‌ویش عه‌رزی كرد: قوربان! وه‌لڵا له‌به‌ر تۆ نه‌هاتومه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ترسی ئه‌و زاته‌ هاتومه‌ته‌وه‌ كا ئاگاداری نهێنی و ئاشكرامانه‌!! فه‌رموو ئه‌ی میری ئیمانداران! ئه‌وه‌ من له‌به‌ر ده‌ستام، و منداڵه‌كانیشم وه‌ك بێچووه‌ چۆله‌كه‌ به‌جێ هێشتووه‌، له‌و بیابانه‌دان به‌بێ دار و به‌بێ ئاو، هاتووم تا بكوژرێمه‌وه‌.. ترسام له‌وه‌ی بڵێن: كابرا رۆیشت و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی نه‌هێنایه‌دی..

عومه‌ر فه‌رموی به‌ ئه‌بوزه‌ر: باشه‌ تۆ بۆ بوویته‌ كه‌فیلی؟ فه‌رمووی: له‌وه‌ ده‌ترسام بڵێن: خه‌ڵكی خێریان تیا نه‌ماوه‌!!

عومه‌ر رووی كرده‌ دوو لاوه‌كه‌ و فه‌رمووی: ئێستا چ ده‌ڵێن؟

به‌ ده‌م به‌گریان و چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ گوتیان: قوربان! ئه‌وا ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌و راستگۆییه‌ی به‌خشیمان.. ترساین له‌وه‌ی بڵێن: خه‌ڵكی لێبورده‌ییان تیا نه‌ماوه‌!!

عومه‌ر ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌رێكی كرد و هۆن هۆن ئاو به‌سه‌ر گۆناو ریشیا هاته‌ خوار..و فه‌رمووی: خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ بۆ ئه‌و لێ بوردنه‌تان!! خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه‌ ئه‌بوزه‌ڕ كه‌ ده‌رووت له‌وپیاوه‌ كرده‌وه‌.. كابرا خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه‌ بۆ ئه‌و راستگۆییه‌ت!!

ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌ی میری ئیمانداران خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه‌ بۆ ئه‌و دادگه‌رییه‌ت....

رێگای ڕاستی

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

2

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

dastakant  xosh  rozha  xan..  ba  sod buu

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

دةست خؤش  خودا باداشتى تؤش بداتةوة كة ئةم بابةتةت نوسى

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-027317947e.gif

4

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

خوازیارم ھەموان سودمەندبن ھاورێیان سوپاس بۆ پەیامەکانتان

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

5

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

[size=24]خوا باداشتى خيرت بداتةوة رؤزة كيان
زؤر زؤر بةسودة[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

6

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

S O N Y A نووسی:

[size=24]خوا باداشتى خيرت بداتةوة رؤزة كيان
زؤر زؤر بةسودة[/size]

7

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

S O N Y A نووسی:

[size=24]خوا باداشتى خيرت بداتةوة رؤزة كيان
زؤر زؤر بةسودة[/size]

8

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

S O N Y A نووسی:

[size=24]خوا باداشتى خيرت بداتةوة رؤزة كيان
زؤر زؤر بةسودة[/size]

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

9

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

[size=16]بابه‌تێکی زۆر کاریگه‌ره‌،،،
ده‌ست خۆش بۆ دانانی.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

10

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

سوپاس بۆ پەیامەکانتان

خوازیارم ھەموان سودمەندبن 

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

11

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

dastakant  xosh  xowa  padashte  xeret  ba  azezam

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

12

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

ده‌ست خۆش به‌رێز به‌راستی کاریگه‌ر بوو

I hide my tears when I say your name,
but the pain in my heart is stil the same.
Though I smile and seem carefree,
there's no one who misses you more than me

13

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

ده‌ست خۆش

14

وه‌ڵام: به‌ره‌یه‌كی بێ وێنه‌ ... (بابه‌تێکی کاریگه‌ر)

خوازیارم ھەموان سودمەندبن

سوپاس بۆ پەیامەکانتان

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!