بابه‌ت: گواره ئه‌ڵماسه‌که‌ی مارادۆنا
گواره ئه‌ڵماسه‌که‌ی "دیه‌گۆ مارادۆنا" ئه‌ستێره‌ی تۆپیپێی ئه‌رجه‌نتینی، له ههراجییهک له ئیتالیا، به چوار
به‌رانبه‌ری نرخی راسته‌قینه‌ی خۆی فرۆشرا.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م گواره‌یه که له لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، به به‌های 25هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا.
کڕیاری گواره‌که گوتی، له‌م کڕینه رازییه.
پاره‌ی ئه‌م ههراجییه، ده‌خرێته حیسابی قه‌رزی باجی مارادۆنا. مارادۆنا، 37میلیۆن یۆرۆ وه‌ک باجی نه‌دراو به ئیتالیا قه‌رزداره.
ئه‌م قه‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی 1984 تاکو 1991 که مارادۆنا له یانه‌ی "ناپڵ"ی یاریی ده‌کرد.
پار مارادۆنا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێش، سه‌ردانی ئیتالیای کردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر سزایهکهیدا تێپه‌ڕیوه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته نه‌یتوانی ده‌ستگیری بکات. له‌م سه‌ردانه‌دا، گواره‌ی ئه‌و، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
پێشتریش دوو سه‌عاتی جۆری "رۆلێکس"ی مارادۆنا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.
لوتکه‌ی ناوبانگی ماردۆنا کاتێک بوو که ئه‌و له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی له جامی جیهانی1986 یاریی ده‌کرد. ئه‌وکات ئه‌رجه‌نتین، دووهه‌م هه‌ڵبژارده‌ی جیهان بوو.
مارادۆنا، له تشرینی یه‌که‌می ساڵی2008 وه‌ک راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دیاری کرا دوای دوو دۆڕان به‌رانبه‌ر بۆلیڤیا و به‌ڕازیل، به دوو بردنه‌وه توانیی بگاته جامی جیهانی ئه‌فریقیای باشوور که ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
مارادۆنا هه‌روه‌ها به هۆی به‌دڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان، 2مانگ له به‌شداری کردنی رکابه‌رییه‌کان دوور خرایه‌وه. ئه‌م سزایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌واو ده‌بێت.
payamner