بابه‌ت: بۆچی به‌یه‌كه‌م بینینی كه‌سێك ئاسوده ده‌بیت؟
بۆچی به‌یه‌كه‌م بینینی كه‌سێك ئاسوده ده‌بیت؟
نه‌خشه‌ی خۆشه‌ویستی له‌مێشكی هه‌موو كه‌سێكدا پێناسه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك سیفات ده‌كات كه مرۆڤ ده‌خوازێت به‌كه‌سێكی نمونه‌ییه‌وه په‌یوه‌ندی گرێبدات.
ده‌رونناسان هۆكاره‌كان شیده‌كه‌نه‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ی یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌بینن یا به پێچه‌وانه‌وه ئاسوده ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌نامۆ داده‌نێن.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ژیاندا كه‌سێك ده‌بینیت ئاسوده‌ییه‌كی ناسروشتیت پێده‌گات؟ هه‌ندێكیش بۆیه‌كجار كه‌سێك ده‌بینن هه‌ست به‌بێزاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و هه‌سته زانایان شیده‌كه‌نه‌وه كه له‌مێشكی مرۆڤدا نه‌خشه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه، ئه‌و نه‌خشه‌یه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ری په‌سه‌ندبكات بۆگرێدانی په‌یوه‌ندی یا نا.
زانایان سوودی نه‌خشه‌ی خۆشه‌ویستی له‌مێشكی مرۆڤدا به‌وه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن پێكهاتوه له‌كۆمه‌ڵێك سیفات كه مرۆڤ به‌بوونی له‌كه‌سی به‌رامبه‌ردا به‌نمونه‌ی ده‌بینێت خوازیاری گرێدانی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵیدا.
كاتێك ئه‌و سیفه‌ته باشانه‌ی به‌رامبه‌رت له‌مێشكتدا قبوڵبكه‌یت، ئه‌وكات هه‌ست بهسهرنجڕاكێشانو لێك نزیك بوونه‌وه دهكهیتو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، گه‌ر به‌رامبه‌رت سیفه‌ته‌كانی باشن نهبوونو به‌دڵت نه‌بێت به‌بینینی بێزار ده‌بیت.
هه‌موو سیفاته‌كان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا له‌مێشكدا كۆپی ده‌بن وه‌ك، پێكه‌نینی دایك‌و نازپێدانی باوك، كه ئه‌مانه له‌ژیاندا له‌نه‌خشه‌ی مێشكدا دمێنێته‌وه.
كاتێك كه‌سێك دهبینیتو زۆرترین مه‌رجه‌كانتان هاوشێوه‌ن، مێشك له‌و كاته‌دا یه‌ك مادده‌ی كیمیاوی ده‌رده‌دات كه هه‌ست بهشادیو ئاسوده‌یی ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش له‌ش هۆڕمۆناتی دیكه ده‌رده‌دات وه‌ك(ئه‌ردینالین وئهلنورادینالین) كه ده‌بێته هۆی سوورهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌موچاو، عهڕهقكردنهوه، هه‌ناسه توندی، زۆربوونی لێدانی دڵ .
كاریگه‌ری ده‌ردانی ئه‌و ماده كیمیاوییه ده‌بێته هۆی كه‌می ڕێژه‌ی خوێن‌و مرۆڤ تووشی بێزاری‌و ماندووێتی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كێكیان خۆشدهوێتو دوورن لێوه‌ی غمبار ده‌بن، ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌كه‌و زانایان دهیڵێنو دانی پێداده‌نێن.
_____________________
[size=10]سه‌رچاوه: خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ولێر.[/size]