1

بابه‌ت: منداڵێكی شیره‌خۆره‌ بۆماوه‌ی 7 كاتژمێر دایكی خۆی زیندانی كرد

له‌ وڵاتی نیوزله‌ندا منداڵێكی شیره‌خۆره‌ كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 13 مانگه‌، بووه‌ هۆی زیندانی كردنی دایكی بۆماوه‌ی 7 كاتژمێر. له‌مباره‌وه‌ (كارین كیلفۆر)ی دایكی منداڵه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی (نیوز)ی نیوزله‌ندی راگه‌یاند كه‌ له‌كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ كاربووه‌ و ته‌نها خۆی و منداڵه‌كه‌ی له‌ماڵ بوونه‌، ئه‌و چۆته‌ ژووری خه‌وتن بۆئه‌وه‌ی رێكی بخات، به‌ڵام منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌رگای له‌سه‌ر داده‌خات. (كارین كیلفۆڕ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: (بۆماوه‌ی 3 كاتژمێر هه‌وڵم دا ده‌رگاكه‌ بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بێسوود بوو و نه‌متوانی، زۆرم هاوار كرد تا دراوسێكانمان به‌هانام بێن، به‌ڵام كه‌س به‌فریام نه‌هات و بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ره‌كه‌مم كرد تا بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو دوای 7 كاتژمێر ئینجا هاوسه‌ره‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه‌ و توانیم له‌ ژووره‌كه‌ بێمه‌ ده‌ره‌وه‌.


ئۆفیسی كوردان

2

وه‌ڵام: منداڵێكی شیره‌خۆره‌ بۆماوه‌ی 7 كاتژمێر دایكی خۆی زیندانی كرد

lol به‌ڕاستی هه‌واڵێکی سه‌یره‌  ده‌سته‌کانت خۆش.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: منداڵێكی شیره‌خۆره‌ بۆماوه‌ی 7 كاتژمێر دایكی خۆی زیندانی كرد

[size=16]باشه‌ ئه‌ی ئه‌بێت ته‌له‌فونێکی پێنه‌بووبێت ته‌له‌فونی پێبکات،،،،
ئه‌بێت چه‌نێکیش دڵی لای مناڵه‌که‌ی بووبێت که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بووه‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

4

وه‌ڵام: منداڵێكی شیره‌خۆره‌ بۆماوه‌ی 7 كاتژمێر دایكی خۆی زیندانی كرد

ههههههههههه
وه‌لله مندالێكی پاله‌وانه‌
ده‌ست خۆش

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]