بابه‌ت: بولبول
دڵم وه‌ک ده‌ریا پڕه له هه‌ڵبه‌ست
پڕه له شیعر و له په‌ند و مه‌به‌ست
دڵم وه‌ک ده‌ریا و له‌شێوه‌ی ماسی
بۆتان بنوسم ئه‌من له ڕاسی
وتم ئه‌ی بولبول بۆچی وا ماتی
بهۆ گوڵی سورت لێ بۆته قاتی
بۆچی ناگه‌ڕێی تۆ له‌ناو گوڵان
بۆچی نایبینی خاڵی بولبولان
منیش هه‌روه‌ک تۆ ئه‌سیر کراوم
ئه‌مه به‌ینێکه له گوڵ بڕاوم
ئه‌مه به‌ینێکه بڕاوم له‌گوڵ
مه‌گه‌ر هه‌ر گه‌ردوون بمگه‌یه‌نێت به‌دڵ
بولبول وا دیسان به‌هار هاته‌وه
گوڵی زه‌رد و سور ده‌م ئه‌کاته‌وه