بابه‌ت: نـاوی خـۆمت بیر بردمه‌وه
[center][size=16]ناوی خۆمت بیر بردمه‌وه
ئه‌زیزه‌که‌ی دڵ ڕه‌نجاوم توانام نه‌ما ئۆقره بگرم
تاکه‌ی فرمیسکی غه‌ریبی له ئاهی دوری تۆ بسڕم
کوا هه‌وارگه‌ی جارانی دڵ کوا که‌یف و به‌زمی جارانی
خه‌یاڵ نه‌که‌یت که بتوانم له‌بیرت که‌م به ئاسانی
توو عه‌شقی جه‌ندساڵه‌ی ته‌مه‌ن کێ له من خۆشتری ده‌وێی؟
کێ شایانی ئه‌و هه‌سته‌یه بۆت بسوتێ و بۆی بسوتێی !
که ئێواران وه‌کو جاران سه‌رنج له شه‌وقی مانگ ده‌ده‌م
له ڕووی ئه‌ودا ڕوخساری تۆ به ئاشکرا به‌دی ده‌که‌م
ده‌وه‌ره‌وه ، گه‌ر سزاش بێت تۆڵه‌ی خۆتت لێ کردمه‌وه
به‌س بێت ، چید‌ی ، مه‌مگرینه ناوی خۆمت بیر بردمه‌وه
به‌کرحه‌بیب[/size][/center]