1

بابه‌ت: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

(رووخسار و جوانی مرۆڤ شتێكی كاتییە لەگەڵ بەسەرچوونی رۆژگار ئەویش بەرەو گۆڕان و لە ناوچوون دەچێ) ئەمە سەرەتای قسەكانی توێژەرێكی دەروونییە بەناوی(سەناء تاهیر)،(سەناء) كە ساڵانێكە لەو بوارە كاردەكات لە قسەكانیدا زیاتر جەختی لەسەر كاریگەری میدیا و پەروەردەی سەرەتایی دەكات كاتێك دەڵێت: پەروەردەكردنی منداڵ بەشێوەیەكی نا دروست و بێ بەشبوون لە سۆز و خۆشەویستی و دووری هەردوو رەگەز لەیەكتری وایكردووە لە كۆمەڵگەیەكی وەك ئێمەدا زیاتر بایەخ بە رووخسار لەسەر حیسابی ناوەڕۆك بدرێت، هاوكات میدیاش بەشێوەیەك لە شێوەكان بەتایبەت بەهۆی بانگەشە و بایەخدانی رادەبەدەر بە ریكلامكردن بۆ كەرەستەكانی جوانكاری و بەكارهێنانی كوڕان و كچانی جوان لە ریكلامەكاندا، ئەو فڕۆم و شێوە بیركردنەوەی لە هزری كچان و كوڕاندا قووڵتركردووە.
میدیای كوردی بەهەموو بەشەكانیەوە بەشێوازی جیاجیا مەسەلەی جوانی، بەتایبەت جوانی ئافرەتی خستۆتە بەر باس و لێكۆڵینەوە، هەر ئێمە لە هەفتەنامەی (گـــــــــوڵان)دا چەند جارێك لەمیانی ریپۆرتاژە كۆمەڵایەتییەكاندا باسمان لە جوانی ئافرەت، لە نێوان رووخسارو ناوەڕۆك و كاریگەری جوانی لەسەر پێگەی كۆمەڵایەتی ئافرەتان كردووە، بێگومان ئەو بابەتە مەسەلەیەكە بە ریپۆرتاژێك یان نووسینێك كۆتایی نایەت لەوانەیە لە رووە دەروونی و كۆمەڵایەتیەكەشەوە لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لەسەر كرابێ، هەر بۆیە بەباشمان زانی ئەم جارەیان باسەكە پێچەوانە بكەینەوە و بپرسین، رووخساری دەرەكی كوڕان تا چەند كاریگەرە؟ ئایا تا چ ئاستێك سەرنجڕاكێشیان پێدەبەخشێت؟ هەروەها (پارە و ئۆتۆمبێل و جلوبەرگ و شێوازی قسەكردن وێنەیەكی جوانی كوڕان نیشانی كچان دەدات؟
دواجار چ كوڕێك بەلای ئەوانەوە سەرنجڕاكێشە؟
- بە بڕوای(سومەیە سامی)ی گۆرانی ئەو حاڵەتە زیاتر لە قۆناخی هەرزەیدا بەرجەستەیە بەسەر هزر و خەیاڵاندا چونكە لەو قۆناخەن گۆڕانكاری جەستەیی و هۆرمۆنی بەسەر مرۆڤدا دێت بە بڕوای(سومەیە) هەر بۆیە هەرزەكارانی لەو تەمەنە دا خولیای لاسایكردنەوەی شێوەی قژ داهێنان و رووخساری ئەستێرە و ناوە گەشەكانی بوار هونەر وەك گۆرانبیژان و ئەكتەرەكان دەبن، هەروەها(سومەیە)، لە دوا قسەكانیدا ئەوەشی گوت كە رەنگ رووخسار و دوور لە كەسایەتی بەهێز و خۆشەویستی بەهایەكی نییە.
   هەڵەیەكی گەورە
(سیروان رەسول) یش لەلای خۆیەوە ئەوە، ناشارێتەوە كە رەنگ و رووخسار رۆڵی هەیە لەوەی كوڕ یان كچ مایەی سەرنجڕاكێشانی دەورووبەرەكەی بێ، بەڵام هۆشداری ئەوەش دەدات كە هەڵەیەكی گەورە دەكەین گەر تەنیا لەسەر ئەو ئەساسە بەرامبەرەكەمان هەڵسەنگێنین و پێی سەرسام بین(من ئەوە بە هەڵەیەكی گەورە دادەنێم، ئەوانەی وا بیردەكەنەوە بێگومان كەموكورتی دەروونی و نەخۆشیان هەیە، چونكە هەندێ جار ئاریشەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە).
- بەبۆچوونی خاتوو (پەروین عەبدولڵا)ش تاكی كوردی لە بری ئەوەی پۆزەتیڤانە سوود لە جیهانگەرایی و پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا وەربگرێ دەبینین ئەو پێشكەوتنە دەرەنجامێكی پێچەوانەی لێكەوتۆتەوە، ئێمە تەنیا بەرواڵەتی سوودمان لە شتەكان وەرگرتووە و ناوەڕۆكمان فەرامۆش كردووە هەروەها (پەروین) ئاماژەی بەوەشدا مرۆڤ هەر چەند جوان و روواڵەت و سەرنجڕاكێش بێ كە پیربوو ناشرین دەبێ، بۆیە ئەوە هزر و نافی مرۆڤە دەبێ سەرنجمان رابكێشێ نەك جوانی و سیمای كاتی و بەسەرچوو.
ماكیاژی كوڕان
- بەپێچەوانەی بۆچوونەكانی پێشوو(گـــــــــوڵاڵە) قوتابی قۆناخی یەكەمی - راگەیاندن رای وابوو سەرەتا یەكەمین شت كە لە كوڕێكدا سەرنجی رابكێشێ سیما و رووخسارییەتی(ئینجا دوای رووخسار هەوڵی تێگەیشتن لە ناخی دەدەم، ئایا چۆن سەیرم و دەكاو بیر دەكاتەوە رای بەرامبەر چییە و وەك مێینەیەك چۆن تەماشام دەكات؟! هەر بە ڕای ئەو قوتابییە ناكرێ بڵێین كچانی بایەخ بە سیمای دەرەوەی كوڕان نادەن و بە هەندی وەرناگرن، هاوكات كەسایەتی و زانایی لە قسەكردن و موجامەلە ماكیاژی كوڕانن و لەلای كچان سەرنجڕاكێشیان دەكات .
-(كەسایەتییەكی) بەهێز و رۆشنبیر و قسەزان پێشە رووخسارێكی بۆیە كراوە، بە ماكیاژ و پارەو جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل) (هاوژین موفەق) قوتابی لە قۆناخی دووەمی بەشی مێژوو جگە لەو قسانە هێمای بۆ ئەوەش كرد كە یەكێك لە فاكتەرە سەرەكییەكانی بەرزی رێژەی تەڵاق و زۆربوونی ئاریشە كۆمەڵایەتییەكان، هەڵخەڵەتانی كچانە بە رووخسار و فەرامۆشكردنی ناخ و ماهیەتی رەگەزی بەرامبەر، هەر بۆیە (هاوژین) لە هاوڕەگەزەكانی دەخوازێ ئیتر بە جۆرێكی دیكە بیر بكەنەوە و هەرگیز جەستە و رووخساری جوانی كوڕان پارە و ئۆتۆمبێلیان نەكەنە پێوەر لە هەڵبژاردنی خۆشەویست یان هاوتەمەنی ژیانیان.
   رووخساری هیچ كوڕێك سەرنجی رانەكێشاوم
- بە قسەی (فاتیمە موراد)ی قوتابی بەشی كۆمەڵناسیش تا ئێستا رووخساری هیچ كوڕێك سەرنجی رانەكێشاوە(مەرج نییە هەموو كچان بایەخ بە سیماو رواڵەتی دەرەوەی كوڕان و شێوازی پرچ داهێنان و شێوەی جلوبەرگیان بدەن) هەر بە بۆچوونی(فاتیمە) لێرەدا تەمەن حوكم لەسەر شتەكان دەكات،(فاتیمە) پێی وایە لە تەمەنی هەرزەییدا ئەو پێوەرو شتانە خرووری بەرچاویان هەیە و هەر كچێك بەشێوە و جۆرە جوانی و رووخسارێكی كوڕان سەرسامە، بەڵام دواتر كە كامڵ دەبێ و بیر لە هاوسەرگیری دەكاتەوە ئەو پێوەرانە بەرەو كاڵ بوونەوە دەڕۆن عەقڵ بەسەر دڵ و خەیاڵدا زاڵ دەبێ گەر بەردەوام بەو شێوەیە بیر بكەینەوە، هەڵەیەكی گەورە دەكەین چونكە رۆژێك دادێت جوانی و رووخسار نامێنێ بەو پێورانگە بێ دەبێ خۆشەویستیمان بۆ هاوژیانیشمان نەمێنێ).
- دواجار(چیمەن محەمەد) لە قۆناخی دووەمی هەمان بەشی دەڵێت: لە كۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەكاندا ئەوەندە ئیعتیبار بو جوانی و رووخسار دەكرێ بۆ ئەو ئیعتیبارە بۆ كەسایەتی و رۆشنبیری مرۆڤ داناندرێ، بە بڕوای ئەو قوتابییە، داخراوی كۆمەڵگە و دووری كوڕان و كچان لە یەكتری وایكردووە ئەوان تەنیا لەرێگەی خەیاڵ رووخسارەوە هەست بە وجود و جوانی یەكتری بكەن، لە كاتێكدا ناخ و كەسایەتی مرۆڤیش پێكهێنەرێكی دیكەی وجودی مرۆڤن و فەرامۆشكردنیان هەڵاتنە لە راستی و واقیع.



سه‌رچاوه‌:هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

kchakan  xoman bo walam nadan

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

دةستخؤش

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

4

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

[size=24]ده‌ست خۆش من بازمدا به‌سه‌ر ئه‌وه‌یا هه‌ڵم بژارد با کچان ره‌ئی خۆیان بڵێن[/size]:D:D

5

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی جوانه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

6

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت ماريا خان بؤ ئةو بابةتة

سةركةوتو بيت [/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

7

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

dast xosh babateke jwana [size=24][/size]

8

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

ده‌ست خۆش مه‌ریه‌م خان بابه‌تێکی جوانت هه‌ڵبژواردوه‌.

به‌ڵام کاتێک خوێندمه‌وه‌ هه‌ستم به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و ڕێپۆرتاژه یان‌ دروستکراوه‌ واته ‌(که‌سێک نوسیویه‌تی وه‌کو ئامۆژگاریه‌ک بۆ کچان) یانیش ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ جوانی و سه‌رمایه ، به‌ تایبه‌ت سه‌رمایه‌‌ زۆر گرنگه‌ له‌ کوڕ دا بوونیان هه‌بێت ئاماده‌ نه‌بوونه‌ ڕای خۆیان بڵێن.

من وای بۆ ده‌چم له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا لای به‌شێکی زۆری کچان ئه‌گه‌ر جوانیش گرنگ نه‌بێت به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بوونی سه‌رمایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندی خاڵێکی گرنگه‌ چ بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆشه‌ویست چ بۆ ده‌ست نیشانکردنی هاوسه‌ری ژیانیان.
بۆ به‌ڵگه‌ی قسه‌کانیشم ڕۆژانه‌ نموونه‌ی زیندوو ئه‌بینین.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

9

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

زۆر سوپاس بۆ ئه‌و زانیارییه‌نه‌ی جه‌نابت

10

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی جوانه‌ [/size]

11

وه‌ڵام: *چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە*

ده‌ست خۆش بابه‌تێكی باش بوو

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]