بابه‌ت: چۆن ده‌توانم واز له نینۆک قرتاندن بێنم؟
[size=16]چۆن ده‌توانم واز له نینۆک قرتاندن بێنم؟
له ئینگلیزییه‌وه:
شوان حسن
خه‌ڵک ڕێگای جۆربه‌جۆری هه‌یه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ نائارامئ ده‌روونی. وه‌ک کڕین و فرۆشن، خوردن وخواردنه‌وه، جگه‌ره‌کێشان. هه‌ندێکی تر خه‌ریکی قرتاندنی نینۆکهکانیانن. ئه‌م خووه 30% منداڵانی ته‌مه‌ن 7 بۆ 10 ساڵ ده‌گرێته‌وه و 45% هه‌رزه‌کارانیش ده‌گرێته‌وه. به تێپه‌بوونی ته‌مه‌ن هه‌ندێ که‌س له‌م حاڵه‌ته دوور ده‌که‌ونه‌وه، به‌ڵه‌م بۆ هه‌ندێکی تر ده‌بێ به بارگرانی و له‌کۆڵ نابێته‌وه. جێگای تێڕامانه که نینۆک قرتاندن به یه‌کێک له سه‌ختترین خووه‌کان داده‌ندرێت بۆ ڕزگاربوون لێی. نینۆک قرتاندن خوویه‌کی ناته‌ندروسته به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پیسی و به‌کتریا شاراوانه‌ی که له‌ژێر نینۆکهکانهوهیه. قرتاندنی نینۆکه‌کان ده‌بێته هۆی ناشیرین بوونیان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه خوویه‌کی نه‌ویستراوه و ده‌بیته مایه‌ی جۆرێک له بێزاری بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر. تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی خووت گرتووه به قرتاندنی نینۆکه‌کانت ئه‌وا ده‌توانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه واز له خووه نهویستراوهکهت بهێنێ به‌مه‌رجێ خۆت بته‌وێ، بێگومان به‌شێکی زۆری ئه‌رکه‌که ده‌که‌وێته سه‌رشانی خۆت، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه هه‌ندێ له ڕێگا و پێشنارهکان مایه‌ی پێکه‌نین بن، به‌ڵام نینۆک قرتاندن نه‌خۆشی نیه تا ده‌رمانێکی تایبه‌تت پێبدرێ به‌ڵکو خوویه‌که و ده‌توانی بیگۆڕی بۆ یه‌کێکی تر.
یه‌که‌م:- نینۆکه‌کانت دابپۆشه: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م خووه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به نینۆکه‌وه هه‌یه ده‌تواندرێ ڕێگی لێبکرێ له‌لایه‌ن خودی نینۆکه‌کانه‌وه. بۆ نموونه ژنان ده‌توانن نینۆکی ده‌ستکرد بخه‌نه سه‌ر نینۆکه‌کانیان تا ببێت به بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها ده‌تواندرێ ده‌ستکێش به‌کاربهێندرێ، مه‌رج نیه به‌به‌رده‌وامی به‌ڵکو ته‌نها کاتێ هه‌ستی نینۆک قرتاندنت له‌لا دروست ده‌بی ده‌توانی ده‌ستکێشه‌کان بکه‌یته ده‌ستت. یان ده‌توانی سه‌ری نینۆکه‌کانت به هه‌ر جۆره له‌زگه‌یه‌ک یان تێپێک دابپۆشی تا هه‌میشه ئه‌نجامه نه‌ویستراوه‌کانی ئه‌م خووه‌ت بیربێته‌وه. ڕێگه‌یه‌کی تر بریتیه له ڕووپۆشکردنی نینۆکه%E[/size]
كةنجىنة
[size=16]تكایه ئاگاداری یاساكانی یانه به ،،
10. له 24 كاتژمێردا ئه‌ندام بۆی هه‌یه ته‌نها دووبابه‌ت له یه‌ک به‌شدا بنوسێت!.
یاســاكانی یـــانه
ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران [/size]