بابهت: كام خۆراك بۆ كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ
كام خۆراك بۆ كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ
هەموو جۆرەكانی خۆراك كاریگەری جیاوازیان لەسەر كەسانی جیاوازدا هەیە. خۆراكی ترش وەكو تەماتە، شیرە و دۆشاوی تەماتە، سركە، ترشیات و هەموو ئەو خۆراكانەی كە بە شێوەیەكی سروشتی یان بە شێوەیەكی دەستكرد ترشی میوە یان لیموندوزی Citric Acid لەخۆدەگرن هاندەرن بۆ دەردانی شیرەی گەدە و ترشەلۆكی گەدە، ئەمەش ناوپۆشی گەدە دەسووتێنێتەوە، بە بوونی كولبوون نیشانەكانی وەكو ئازار و دڵەكزێ زیاتر دەبن. خواردنی كەلەمی خاو، خیار، سێو، دەبێتە هۆی سووتانەوەی ناوپۆشی گەدە، كەچی شیرەی سێو یان سوپی كەلەم وەكو چارەسەر سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ. مایۆنێز كە رێژەیەكی بەرزی لە چەوری تێدایە دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی ترشەلۆكی گەدە، بۆیە زۆر پەسند ناكرێت بۆ تووشبووان بە كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ. شیر و دەرمانەكانی دژی دڵەكزێ كە كاربۆناتی كالسیۆمیان Calcium Carbonate تێدایە، نیشانەكانی كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ كەم دەكەنەوە، بەڵام بە بڕی زۆر دەبنە هاندەر بۆ زیاتر دەردانی ترشەلۆكی گەدە و سەرهەڵدانی نیشانەكانی كولبوون. بۆ
نەخۆشانی تووشبوو بە كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ، وا باشترە كە شیر و بەرهەمەكانی شیر كەمتر بخۆن (رۆژانە كەمتر لە سێ جار).
gulan