بابه‌ت: *** ته‌وبه‌و , چاكه كردن : گوناه لائه‌با ***
*** ته‌وبه‌و , چاكه كردن : گوناه لائه‌با ***
پێناسه // ( ته‌وبه ) واته : په‌شیمان بوونه‌وه له گوناه كردن .
ئینجا بزانه : ته‌وبه كردن ده‌م و ده‌ست له هه‌موو گوناهێك واجبه , جا گوناهه‌كه بچوك یان گه‌وره بێ , هه‌روه‌ها بزانه خوا له گه‌وره‌یی خۆی ته‌وبه قبوڵ ئه‌كات , واته : گوناهه‌كه له‌سه‌ر ته‌وبه‌كار ئه‌سڕێته‌وه‌و له‌سه‌ر گوناهه‌كه سزای نادا , به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌م چوار ڕوكنانهی لێ بێته‌جێ .
یه‌كه‌م : واز له گوناهه‌كه بهێنێ .
دووه‌م : له كردنی ئه‌م گوناهه په‌شیمان ببێته‌وه .
سێ یه‌م : بڕیاری ناو دڵ بدات ؛ جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و گوناهه .
چواره‌م : ئه‌گه‌ر گوناهه‌كه مافی ئاده‌میزاد بوو ده‌بێ مافه‌كه بداته‌وه خاوه‌ن ماف , یان گه‌رده‌نی خۆی پێ ئازاد بكات , ئه‌گه‌ر مافی خوای گه‌وره بوو , له شه‌رعدا قه‌زا كردنه‌وه , یان كه‌فاره‌تی بۆ دانرابوو : ئه‌بێ ئه‌نجامیان بدا .
[color=#FF00FF]چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی گوناه
* به هۆی (أستغفر الله ) گوتن و , زیكری خوا‌و , نوێژ‌و , هه‌موو جۆره چاكه كردنێك گوناهی بچوك _ نه‌ك گوناهی گه‌وره _ لائه‌چن , خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ : (( إن الحسنات یذهبن السیئات )) هود/114. به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان لائه‌به‌ن .
* به‌هۆی بهڵاوموسیبهتی دونیا گوناه لائه‌چن _ هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌ڵایه‌ش سزای تاوانه‌كه بێ له دونیادا _ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ : (( ما یصیب المسلم من نصب ولا وهم ولا حزن ولاغم حتی الشوكة یشاكها : الا كفر الله بها من خطیاه )) رواه البخاری ومسلم , هه‌رچی توشی موسوڵمان ده‌بێت : له ماندووبون و ، خه‌فه‌ت و ، ئازار‌و ، دڵته‌نگی و ، تا دڕكێكیش بچێته لاشه‌ی : به‌هۆی ئه‌وانه ، خودای گه‌وره گوناهه‌كانی ڕه‌ش ئه‌كاته‌وه .
* به هۆی به‌خشین و خێركردن و ، قوڕئان خوێندن و ، حه‌ج كردن و ...هتد : كه زیندوو بۆ مردوانی ئه‌یكه‌ن گوناهی مردووه‌كانی پێ ئه‌سڕێته‌وه (( عن أبی هریرة (رضی الله عنه) : أن رجلا قال للنبی صل الله علیه وسلم إن أبی مات وترك ما‌لا ولم یوص ، فهل یكفر عنه أن اتصدق عنه ؟ قال : نعم )) رواه مسلم ، پیاوێك ووتیه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) باوكم مردووه و , ماڵی له پاش به‌جێ ماوه , وه‌سێتی نه‌كردووه , ئایا ئه‌گه‌ر خێری بۆ بكه‌م ئه‌و خێره‌ی من گوناهه‌كانی ئه‌و ئه‌سڕێته‌وه ؟ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رمووی : به‌ڵێ .
* شه‌هید بوون له ڕێگه‌ی خوا : گشت گوناهه‌كانی مرۆڤ _ جگه له مافی ئاده‌میزادان _ ئه‌سڕێته‌وه , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رمووی : (( یغفر للشهید كل ذنب الا ا‌لدین )) رواه مسلم , له گشت گوناهه‌كانی شه‌هید ئه‌بوردرێ , ته‌نها قه‌رز نه‌بێ .
* هه‌روه‌ها بزانه : ئه‌گه‌ر (كافر) ئیمان بێنێ و موسڵمان ببێ , خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهێكی ڕابردووه خۆش ده‌بێ , خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ : (( قل للذین كفروا إن ینتهوا یغفر له‌م ما قد سلف )) الانفال/38. به كافره‌كان بڵێ : ئه‌گه‌ر واز له كوفره‌كه‌یان بێنن و , موسڵمان ببن , له ڕابردوویان ئهبووردرێ
رێگای ئیسلام