بابه‌ت: پیاوێك له‌ناو مزگه‌وت ده‌ستدرێژی سێكسی كرد
دادگای تاوانه‌كانی ئیمارات له شاری دوبه‌ی بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ پیاوێكی ئیماراتی ده‌كرد كه له‌ناو مزگه‌وتێكی دوبه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر ئه‌م منداڵه پاكستانییهی كه له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن. له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (ئیماراتی ئه‌مڕۆ) رایگه‌یاند پیاوێكی ئیماراتی كه ناوه‌كه‌ی نه‌هێناوه و ته‌نها به پیت گوتویه‌تی (ر.ر) دوای ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌رخۆشی ده‌چێته ناو مزگه‌وتێكی شاری دوبه‌ی چاوی به منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵانی پاكستانی ده‌كه‌وێت و په‌لاماری ده‌دات و ده‌یباته یه‌كێك له ئاوده‌سته‌كانی مزگه‌وته‌كه و به‌زۆر كاری سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئاودهستهكهدا منداڵه چوار ساڵانه‌كه ده‌خنكێنێت. به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیماراتی توانیان ئه‌م پیاوه ئیماراتییه ده‌ستگیر بكه‌ن و پیاوه‌كه‌ش له به‌رده‌م دادگادا دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا. بۆیه دادگای تاوانه‌كانی ئیماراتی سزای له سێداره‌دانی بۆ ئه‌م تاوانباره ده‌كرد و وابڕیاریشه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
سةرجاوة..مةكوى خوشةويستى بو هةولير