1

بابه‌ت: ژینی من

ئاخ له‌ ژینی من ئاخ له‌ م ژیانه‌
ساتێ خۆ شیه‌ ساتێ گریانه‌
له‌وه‌ته‌ی من هه‌م خۆشیم نه‌دیوه‌
نازانم به‌ختم بۆ کوێ فڕیوه‌
ڕۆژێ هه‌زاران خۆزگه‌ ده‌نێژم
له‌کێڵگه‌ی دڵا له‌خه‌م ساڕێژم
ئاخر نازانم گوناهم چیه‌
تائێستا تامی خۆشی لام نیه‌
شه و‌تابه‌یانی ڕۆژ تائێواره‌
خۆشی نابینم خه‌مم هه‌زاره‌
له‌وساته‌ی ده‌ڵێن ئه‌ مڕۆ که‌جه‌ژنه‌
له‌هه‌موولایه‌ک خه‌م دێ به‌ڕێژنه‌
له‌کاتی خواردن یاله‌خه‌ودابم
بۆته‌نیاساتێ له‌خه‌م جیانابم
خه‌م بوه‌ به‌ڕوحم خه‌م بوه‌ به‌به‌رگم
سه‌رتاپای گرتوه‌ له‌دڵ وجه‌رگم
ژیانی خۆشی لای من ئاواته‌
به‌ڵام نایبینم له‌م مه ر‌گه‌‌ساته‌
ئاخر خودایه‌ بۆوام به‌سه‌رهات
ئازارو معنه‌ت بۆم بۆته‌ خه‌ڵات
ده‌سابابه‌سبێ ژیانی تاڵی
ڕزگارم بکه‌ له‌ده‌ست حه‌ وداڵی
ئه‌گه‌رنا مه‌رگ بکه‌ میوانم
ڕووحم بکێشه‌ باده‌رچێ گیانم
که‌خۆشی نه‌بێ ناخۆشیش به‌سه‌
بابمرم له‌ناو دونیای بێکه‌سا

ڕزگارسماقولی

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg