بابه‌ت: خۆشه‌ویستی له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه
خۆشه‌ویستی له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه
نهێنی ئه‌وه چییه كه هه‌ندێك كه‌س به‌یه‌كه‌م بینین خۆشمان دهوێتو هه‌ندێكی دیكه به‌پێچه‌وانه‌وه؟!
هه‌ندێك له‌زانایان به‌مدواییه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، نه‌خشه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی له‌مێشكی مرۆڤدا هه‌یه، ئه‌م نه‌خشه‌یه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ مرۆڤی به‌رانبه‌ر، گونجاوه بۆ هاوڕێیهتیو پێكه‌وه‌بوون، یان نا؟! ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ش بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك له‌و سیفه‌تانه‌ی كه مرۆڤ حه‌زده‌كات لهمرۆڤهكهی به‌رانبه‌رییدا هه‌بێت، به‌جۆرێك كاتێك ئه‌و مرۆڤه ده‌بینێت كه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدایه، هه‌ست به‌وه ده‌كات بۆ ئه‌م گونجاوه‌و به‌كه‌ڵكی هاوسه‌رگیریی دێت. پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
ئه‌م سیفه‌تانه‌ش، چۆن كۆده‌بنه‌وه؟
به‌درێژایی ته‌مه‌نی مرۆڤ، كۆمه‌ڵێك خاسیهتو سیفه‌تی جۆراوجۆر له‌و نه‌خشه‌یه‌ی مێشكدا كۆده‌بنه‌وه، له‌وانه پێكه‌نینی دایك، سوعبهتچێتیی باوك، چه‌ندین سیفاتی دیكه‌ش، ئه‌مانه هه‌موو كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن له‌مێشكدا، به‌جۆرێك كاتێك مرۆڤێك ده‌بینیت، كه سیفاته‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌مێشكی تۆدا هه‌یه، مێشك ماده‌یه‌كی كیمیایی ده‌رده‌دات كه مرۆڤه‌كه هه‌ست به‌خۆشیی ده‌كات، جه‌سته‌ش چه‌ند هۆرمۆنێكی دیكه ده‌رده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا لاشه‌ی مرۆڤه‌كه، بڕێك ئهدریالین ده‌رده‌دات كه ده‌بێته هۆی سووربوونه‌وه‌ی رووخسار‌و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان‌و هه‌ناسه‌دانی خێرا‌و خێرابوونی لێدانی دڵ. دوای رۆیشتنی كه‌سه‌كه، كاریگه‌ریی ئه‌م ماده كیمیاییانه له‌ناو خوێندا كه‌مده‌بنه‌وه‌و مرۆڤه‌كه هه‌ست بهخهفهتبارییو خه‌مۆكیی ده‌كات كه ئه‌و مرۆڤه دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بۆچی مرۆڤ هه‌ست بهخهمباریی ده‌كات كاتێك له‌و كه‌سه دوورده‌كه‌وێته‌وه كه خۆشیده‌وێت!!
_________________
مالى كوردان