بابه‌ت: چۆن وا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌یت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند سانییهكدا خۆشیان بوێیت
چۆن وا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌یت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند سانییهكدا خۆشیان بوێیت
******
******
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببیته مایه‌ی سه‌رنج راكێشانی بهرامبهرهكهتو خۆشه‌ویست بونت لێره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ
هه‌یه كه‌پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینین‌و چاوپێكه‌وتندا جێبه‌جێی بكه‌یت.
له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ش:
• راسته‌وخۆ روانینه چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت.
• پێویسته به‌ته‌واوی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ته بیگه‌یه‌نیته بهرامبهرهكهتو دیاریكردنی ئه‌و په‌یامه‌ی كهههته بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت.
• جه‌سته‌ت نازانێت چۆن درۆ ده‌كات له‌به‌رئه‌وه به‌رێگه‌یه‌كی ناخود ئاگا هه‌ڵده‌ستێت به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ههستو نه‌سته‌ی
كهههته ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و جوڵانه‌ی كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌یت.
• كاتێك كه‌بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌بینیت هه‌وڵبده هۆگری نه‌بیت.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كهلێكۆڵهرهوهكان له‌زانكۆی بریستون پێی هه‌ستاون ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه‌گرنگیدان به‌كه‌سێك له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینین‌و
زیاده‌ڕۆی له‌پێداهه‌ڵدان یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن، هه‌وڵمه‌ده به‌زۆر بیهێنیته پێكهنینو وا خۆت ده‌ربخه‌یت كه‌كه‌سێكی زۆر
بهڕێزیتو رێزی به‌رامبه‌ر زۆر دهگریتو زیاد له‌پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه.
• له‌ئه‌نجامی لێكوڵینهوهیهكدا كهپرۆفیسۆر (ئه‌لبرت مبهدییان) به‌ناونیشانی (حڵ شفره التفاعل غیر المُنسجم) بینرا
كه‌ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌ژیانماندا تێده‌په‌ڕن به‌رێژه‌ی (55% زمانی جه‌سته‌و 38% دهنگو 7% قسه) یه.
• توانای په‌یوه‌ندیكردن له‌رێگه‌ی چاوه‌وه مانای بڕوا بوونه به‌خودی خۆت، به‌ڵام چاو داخستن هێمای له‌ده‌ستدانی بڕوا بوونه.
• بوونی زه‌رده‌خه‌نه له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌تدا جێگه‌ی متمانه بوونه به‌خودی خۆت، به‌ڵام وریابه
زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نین كاتی هه‌یه، چونكه پێكه‌نین له‌كاتی نه‌گونجاودا به‌پێچه‌وانه‌وه جێگه‌ی لاوازی‌و له‌ده‌ستدانی متمانه‌بوونه
به‌خودی خۆت.
• به‌رزكردنه‌وه‌ی برۆ بۆ سه‌ره‌وه نیشانه‌ی راستگۆییه.
• دیمه‌نێكی نموونه‌یت هه‌بێت له‌پۆشینی جل‌و به‌رگدا، به‌شێوه‌یه‌كی جوان كه متمانه به‌خۆبوونت زیادده‌كات، كه
پێچه‌وانه‌ی داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت.
مالى كوردان