1

بابه‌ت: ئایا (له‌چك) نیشانه‌ی ره‌وشت به‌رزی ئافره‌ته‌؟

له‌چك پۆشی‌ بووه‌ته‌ بابه‌تێكی‌ هه‌ستیارو زۆرێك له‌ سه‌له‌فییه‌كانی‌ سه‌رقاڵكردووه‌ به‌خۆیه‌وه‌، ئیتر به‌نوسین و وتارو ئامۆژگاری جۆراوجۆر له‌م بواره‌دا ئه‌سپی خۆیان تاو داوه‌و كه‌سیش نییه‌ پێیان بڵێ، ئه‌رێ ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو فتواو ئه‌حادیسانه‌تان له‌كوێ هێناوه‌ بۆ پۆشینی له‌چك، بۆوه‌ڵام دانه‌وه‌یان پاشماوه‌یه‌كی باشمان له‌نوسین و وتار له‌به‌ر ده‌سته‌ كه‌ زۆر به‌راشكاوی‌ له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانیانن قسه‌ بكه‌ین، بۆ نموونه‌ كتێبه‌كه‌ی خاتوو (نڤیره‌ زین الدین)* به‌ناوی‌ (السفور والحجاب) كه‌ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئه‌مڕۆ نوسیویه‌تی ده‌توانین به‌شاكاری هه‌موو ئه‌و نوسینانه‌ی له‌بابه‌ت له‌چك نوسراوه‌ پێهه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌م خاتوونه‌ زۆر هۆشمه‌ندانه‌ چووته‌ نێو بابه‌ته‌كه‌و زۆر زیره‌كانه‌ چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی كردووه‌ته‌ به‌ڵگه‌و هیچ پاساوێكی بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ جێنه‌هێشتووه‌ كه‌ به‌ هه‌وه‌سی خۆیان فتوا ده‌ربكه‌ن و خۆیان به‌ رابه‌رو پێشه‌وای‌ ئیسلام دابنێن، له‌سه‌رتای كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت: من بڕوام به‌خواو پێغه‌مبه‌رو قورئان هه‌یه‌، هه‌رچی ده‌شیڵێم له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌م بڕوایه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، یاسای ئیسلام به‌بیروبۆچوونی ئه‌و، ئه‌و شتانه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌م و ئه‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌یڵێن، ئه‌م فتوایانه‌ی هه‌ندێ كه‌سی ره‌شبین له‌مه‌ڕ ئافره‌ت و یه‌كسانی و له‌چك دایان رشتووه‌ بێ راوێژكاری به‌شداری ئافره‌ته‌، ئه‌وا له‌و كاته‌ی‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ خۆی له‌ خۆیدا په‌یوه‌ندی به‌ ئافره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من له‌مه‌ڕ له‌چك په‌نام بردووه‌ته‌ به‌ر چه‌ندین سه‌رچاوه‌، به‌ڵام هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ لای‌ خۆی رایكێشاوه‌و هیچیان له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر یه‌كناگرنه‌وه‌ هیچ كامیشیان ئاگای له‌ قتوای‌ ئه‌ویتر نییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئایینی ئیسلام ئاینی لێبوردن و ئازادی‌ بیروباوه‌ڕه‌، هیچ موسڵمانێك بۆی نییه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر یه‌كێكی تر بسه‌پێنێ، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی ئایین و هۆش، لێره‌دا ئه‌م خاتوونه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ خواوه‌ند ده‌سه‌ڵاتی به‌كه‌س نه‌داوه‌ ببێ به‌ پارێزگار له‌سه‌ر ئه‌ویتر یاخود ببێته‌ جێگری ئه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت (پێغمبه‌ر)یش ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ك له‌ سوره‌تی (الغاشیه‌) ده‌فه‌رموێت "فژكر انما انت مژكر، لست علیهم بمسیگر" واته‌ (ئه‌ی محه‌مه‌د ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ تۆمان ناردووه‌ ئێمه‌ وه‌بیر خه‌ڵك بێنیته‌وه‌ نه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریان بسه‌پێنی) كه‌واته‌ ئه‌م توند ره‌وه‌یه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ گرتوویانه‌ته‌ به‌ر ده‌رچوونه‌ له‌ فه‌رمانی‌ خواو بۆیان نییه‌ شیرو تیر دژی ئه‌م خه‌ڵكه‌ تیژ بكه‌ن، پاشان ده‌ڵێت: هه‌ندێ زانای‌ به‌ناو ئیسلام هه‌ر له‌خۆیانه‌وه‌ ئه‌حادیس داده‌نێن ده‌ڵێن ئه‌مه‌ فڵان له‌ فڵانی گێڕاوه‌ته‌وه‌و (متفق علیه)یه‌و ده‌بێ په‌یڕه‌و بكرێ، كه‌چی هه‌موو وته‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌و نه‌له‌دوور نه‌ له‌نزیك په‌یوه‌ندیان به‌ فه‌رمووده‌كانی‌ (پێغه‌مبه‌ر)ه‌وه‌ نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوورن له‌ قورئان (پێغه‌مبه‌ر)یش ده‌فه‌رمووێ (كل شی‌و مردوه الی‌ كتاب الله، فما عداه فهو مزخرف)، واته‌ (هه‌موو شتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قورئان و ئه‌وه‌ی له‌قورئان نه‌هاتبێ وته‌ی نه‌خشكراوه‌و راست نییه‌)، پاشان ده‌ڵێت نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ كێ رێی پێداون هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ربه‌ستی ئافره‌ت بكه‌ن و به‌چاوی سوك سه‌یرییان بكه‌ن، یاده‌ست بخه‌نه‌ نێو كاروباریان، باشه‌ ده‌یانه‌وێ ئافره‌ت بێننه‌وه‌ سه‌ر رێی راست؟ ئه‌وه‌ش له‌هێز و توانای‌ ئه‌واندا نییه‌، باچاوێك به‌ئایه‌تی (99)ی سوره‌تی (یونس) بخشێننه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت "ولو شا‌و ربك ڵامن من فی الارچ كلهم جمیعاً افأنت تكره الناس حتی‌ یكونوا مۆمنین" واته‌ (ئه‌ی (محه‌مه‌د) گه‌ر خوای‌ تۆ بیه‌وێ ده‌توانێ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر رووی زه‌مین ئیمانپێبێنێ، ده‌بێ تۆ رقت له‌و خه‌ڵكه‌ بێ، چونكه‌ ئیمان ناهێنن!!؟)، باشه‌ ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ی خوایه‌، پاشان ده‌ڵێ هه‌موو خه‌ڵك و ژن و پیاو به‌رانبه‌ر خوا لێپرسراون، رۆژی قیامه‌ت خوا یه‌خه‌ی ئه‌م رابه‌رانه‌ ناگرێ، ئه‌گه‌ر زۆریش حه‌زیان له‌توندڕه‌وییه‌ با سه‌یرێكی ئه‌م ئایه‌ته‌ بكه‌ن كه‌ ده‌ڵێت (لااكراه فی الدین).
ئه‌م خاتوونه‌ دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌ كه‌ (له‌چك)ه‌ و ده‌یكا به‌دووبه‌ش لایه‌نی (هۆش) و لایه‌نی (ئایین) له‌به‌شی یه‌كه‌م زۆر هۆشمه‌ندانه‌ و مێژوویانه‌ ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌چك هانی‌ خراپه‌كاری‌ بدا له‌به‌رئه‌وه‌ی (له‌چكدار) ناسنامه‌ی‌ شاراوه‌یه‌ هه‌رچی بیكا تاراده‌یه‌ك شاراوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌ كه‌ چۆن دزو تاوانباران له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كانیاندا (له‌چك) به‌كاردێنن، دیسان ده‌ڵێت، نازانم بۆ به‌م شێوه‌یه‌و به‌چاوی كۆیله‌ و كه‌م سه‌یری ئافره‌ت ده‌كه‌ن؟ باشه‌ كه‌ی به‌كۆیلایه‌تی كردن هانده‌ری ره‌وشت به‌رزی‌ بووه‌، یاكه‌ی تاریكی سه‌رچاوه‌ی رووناكی‌ و مردن سه‌رچاوه‌ی ژیان بوون؟ ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنی (له‌چك) له‌سه‌ر ئافره‌ت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوان گومان له‌دایكان و خوشكان و كچان و هاوسه‌رانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان نزیكترین و خۆشه‌وسترین كه‌سیانن،
لێره‌دا به‌و جۆره‌ پیاوانه‌ ده‌ڵێ كه‌ی ئه‌مه‌ راسته‌ ماڵه‌كه‌ت بكه‌یته‌ دائیره‌ی ئه‌من، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ دڵت پیسه‌و گومانت هه‌یه‌، باشه‌ بۆ ترسناكترین و پیرۆزترین ئه‌ركت به‌ئافره‌ت سپاردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌ت كه‌ نه‌وه‌ی دوا رۆژه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر دایك خۆی كۆیله‌ بێ، چۆن ده‌توانێ‌ نه‌وه‌یه‌كی لێهاتوو بێنێته‌ كایه‌وه‌ له‌وكاته‌ی‌ ده‌زانین ژیانی نه‌ته‌وه‌و شارستانیه‌ت له‌ره‌نگدانه‌وه‌ی گیانی دایكدایه‌.
له‌به‌شی دووه‌میدا كه‌لایه‌نی ئاینییه‌كه‌یه‌، ئه‌م خاتوونه‌ ده‌ڵێت له‌قوراندا نه‌هاتووه‌ كه‌ ئافره‌ت (له‌چك) بپۆشێ بۆ به‌ڵگه‌ش ئایه‌تێكی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ له‌چك و خۆداپۆشین و خۆ له‌ خه‌ڵك شاردنه‌وه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌هه‌یه‌، هه‌روه‌ك له‌ ئایه‌تی (22-23)ی سوره‌تی (الاحزاب) هاتووه‌ (یانسا‌و النبی لستن كاحد من النسا‌و ان اتقیتن فلا تخچعن بالقول فیگمع الژی قلبه مرچ و قلن قوڵاً معروفاً وقرن فی بیكوتكن ولاتبرجن تبرج الجاهلیه‌ الاولی‌) واته‌ (خودل ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر ئێوه‌ وه‌ك ئاقره‌تانی‌ تر نین له‌ماڵ ده‌رمه‌چوون وخۆتان سفور مه‌كه‌ن) ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئافره‌تانی ئاسایی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانن سه‌ربه‌ست بن له‌ پۆشینی له‌چك و كه‌س ناتونێ‌ فتوای‌ پۆشینی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تان هه‌موو گیانیان داپۆشراو بێ له‌چكدار بن)، ئه‌ی بۆ خوا ده‌فه‌رمووێ (قول للمۆمنین یغچو من ابصارهم) واته‌ (ئه‌ی محه‌مه‌د به‌ئیمانداران بڵێ له‌سه‌یركردنی ئافره‌تان چاو بپارێزن كه‌ دیاره‌ بۆی هه‌یه‌ ده‌موچاو ده‌ست و قاچ و په‌رچه‌م و شوێنی تریان به‌ده‌ره‌وه‌ بێ) ئاماژه‌شی به‌شتێكی زۆر گرنگ كردووه‌ كه‌ ده‌ڵێ: ئایینی ئیسلام ئه‌وه‌ی دووپاتمكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ئاقره‌ت هه‌ست به‌جوانی‌ خۆی بكات و ده‌ڵی پێخۆشبێ و هه‌رده‌م رێك پۆش بێ ئه‌وه‌ش وه‌بیر ئه‌و لایه‌نانه‌ دێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌وه‌ راسته‌ به‌ڵام ده‌بێ ته‌نها بۆ مێردیان وا بكه‌ن. باشه‌ ئه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ هێشتا مێردیان نه‌كردووه‌ یان بێوه‌ژنن؟ ده‌بێ ئه‌وان چیبكه‌ن؟ پاش ئه‌و هه‌موو روونكردنه‌وه‌یه‌و بۆچوونانه‌ی‌ ئه‌م خانمه‌ چه‌ندین زانای‌ به‌ناوبانگی وه‌ك (شێخ محه‌مه‌د غه‌زالی) و (عه‌بدول حه‌لیم ئه‌بو شوقه‌) و (شێخ محه‌مه‌د حسێن فچل الله‌) لایه‌نگیری خۆیان بۆ ئاشكراكردووه‌ له‌سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی‌ كۆك بوون و زۆریشیان له‌سه‌ر نوسییه‌وه‌.

* (نڤیره‌ زین الدین ) كچی (شێخ سه‌عید زین الدین)ی قازی و سه‌رۆكی یه‌كه‌می دادگای‌ به‌دواداچوونه‌وه‌ی لوبنانی بووه‌، ئه‌م خانمه‌ دوو كتێبی له‌ ساڵانی (1923 و 1927) به‌ناوه‌كانی‌ (السفور والحجاب) و (الفتاه‌ والشیوخ) به‌چاپ گه‌یاندووه‌و زۆر له‌ پیاوه‌ ناوداره‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ وه‌ك (ئه‌مین الریحانی‌) سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریا و (تاج الدین حسینی) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و (محه‌مه‌د كورد عه‌لی) لایه‌نگیریان كردووه‌و به‌نامه‌ ده‌ستخۆشیان لێكردووه‌.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ئایا (له‌چك) نیشانه‌ی ره‌وشت به‌رزی ئافره‌ته‌؟

ده‌فه‌رموێ : {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا}  سورة الأحزاب(59)
واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌ هاوسه‌ره‌كانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانى ئیماندار بڵێ كه‌ پۆشاكى باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه‌ له‌ بارترین شته‌ كه‌ پێى بناسرێن تا ئازار نه‌درێن و تووشى گیرگرفت نه‌بن ، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام خوا لێخۆشبو و میهره‌بانه‌ له‌ كه‌موكورِى رِابوردوتان خۆش ده‌بێ .

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا" رواه مسلم. واته‌/ دوو پۆل هه‌ن من نه‌مبینیون، پۆلێکیان، که‌سانێکن قامچییان پێیه‌ وه‌ک کلکی مانگا وایه‌، له‌خه‌ڵکی ده‌ده‌ن پێی، پۆلی دووه‌میشیان؛ ئافره‌تانێکن داپۆشراوی ڕووتن(واته‌ یان نیوه‌ ڕووتن یان به‌رگه‌کانیان زۆر ته‌نکه‌ به‌جۆرێک که‌ هه‌ر وه‌ک ڕووت و به‌دیار بن وایه‌، یان به‌رگیان له‌به‌ره‌ به‌ڵام به‌رگی جاهیلییه‌ته‌و ڕووتن له‌به‌رگی ئیسلامیی)، ( مائلات) گوێڕایه‌ڵی خوا ناکه‌ن و (مميلات) هانی خه‌ڵکیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گوێرایه‌ڵی نه‌کردنی خوا، یان به‌ له‌نجه‌و‌لار ده‌ڕؤن و هانی غه‌یری خۆشیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌.. (رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة) قژیان تۆپه‌ڵ و کۆکردۆته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ییان به‌وێنه‌ی پشتی حوشتر که‌ خواربۆته‌وه‌ به‌لایه‌کدا، ئه‌وانه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنیشی هه‌ستپێناکه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ بۆنی به‌هه‌شت ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌ ساڵ(500) ڕۆژه‌ڕێ ده‌ڕوات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌م ئافره‌تانه‌ ده‌یکه‌ن ناڕه‌واییه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌ بۆ غه‌یری حه‌ڵاڵی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌گینا بۆ حه‌ڵاڵی خۆیان هیچی تێدا نییه‌.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "خير نسائكم الودود الولود المواتية المواسية إذا اتقَيْنَ الله، وشرُّ نسائكم المتبرجات المتخيلات وهن المنافقات، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم". أخرجه البیهقی وصححه الألبانی.
واته‌/ باشترین له‌ئافره‌تانتان ئه‌وانه‌یانن که‌ خۆشتان ده‌وێن و منداڵیان زۆر ده‌بێت و گونجاون له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیان ئه‌گه‌ر له‌خوا بترسێن( گوێڕایه‌ڵییان ده‌که‌ن له‌هه‌موو فرمان به‌چاکه‌یه‌ک و ڕێگرییه‌ک له‌خراپه‌)، خراپترینیش له‌ ئافره‌تانتان؛ ئه‌وانه‌ن که‌ جوانی خۆیان ده‌رخستووه‌ بۆ بێگانه‌(نامه‌حره‌م) وئه‌وانه‌ش که به‌خۆیان ئه‌نازن و خۆبه‌زل ده‌زانن، ئه‌وانه‌ دووڕوون(وه‌ک مونافیق وان)، ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ لێیان‌ مه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر قه‌له‌ڕه‌شی باڵسپی یان قاچسپی( ئه‌م جۆره‌ قه‌له‌ڕه‌شه‌ زۆر که‌من له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ی)، وادیاره‌ له‌وانه‌ که‌مێکیان ته‌وبه‌ ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواو وازده‌هێنن له‌و گوناهانه‌ تا بچنه‌ به‌هه‌شت.

نازانم ئه‌م خاتوونه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌و ئه‌م 2فه‌رمووده‌ی بۆ له‌بیر کردوه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ده‌ست خۆش بۆ تۆش

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

3

وه‌ڵام: ئایا (له‌چك) نیشانه‌ی ره‌وشت به‌رزی ئافره‌ته‌؟

سوباس كاك وان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: ئایا (له‌چك) نیشانه‌ی ره‌وشت به‌رزی ئافره‌ته‌؟

one نووسی:

ده‌فه‌رموێ : {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا}  سورة الأحزاب(59)
واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌ هاوسه‌ره‌كانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانى ئیماندار بڵێ كه‌ پۆشاكى باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه‌ له‌ بارترین شته‌ كه‌ پێى بناسرێن تا ئازار نه‌درێن و تووشى گیرگرفت نه‌بن ، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام خوا لێخۆشبو و میهره‌بانه‌ له‌ كه‌موكورِى رِابوردوتان خۆش ده‌بێ .

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا" رواه مسلم. واته‌/ دوو پۆل هه‌ن من نه‌مبینیون، پۆلێکیان، که‌سانێکن قامچییان پێیه‌ وه‌ک کلکی مانگا وایه‌، له‌خه‌ڵکی ده‌ده‌ن پێی، پۆلی دووه‌میشیان؛ ئافره‌تانێکن داپۆشراوی ڕووتن(واته‌ یان نیوه‌ ڕووتن یان به‌رگه‌کانیان زۆر ته‌نکه‌ به‌جۆرێک که‌ هه‌ر وه‌ک ڕووت و به‌دیار بن وایه‌، یان به‌رگیان له‌به‌ره‌ به‌ڵام به‌رگی جاهیلییه‌ته‌و ڕووتن له‌به‌رگی ئیسلامیی)، ( مائلات) گوێڕایه‌ڵی خوا ناکه‌ن و (مميلات) هانی خه‌ڵکیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گوێرایه‌ڵی نه‌کردنی خوا، یان به‌ له‌نجه‌و‌لار ده‌ڕؤن و هانی غه‌یری خۆشیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌.. (رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة) قژیان تۆپه‌ڵ و کۆکردۆته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ییان به‌وێنه‌ی پشتی حوشتر که‌ خواربۆته‌وه‌ به‌لایه‌کدا، ئه‌وانه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنیشی هه‌ستپێناکه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ بۆنی به‌هه‌شت ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌ ساڵ(500) ڕۆژه‌ڕێ ده‌ڕوات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌م ئافره‌تانه‌ ده‌یکه‌ن ناڕه‌واییه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌ بۆ غه‌یری حه‌ڵاڵی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌گینا بۆ حه‌ڵاڵی خۆیان هیچی تێدا نییه‌.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "خير نسائكم الودود الولود المواتية المواسية إذا اتقَيْنَ الله، وشرُّ نسائكم المتبرجات المتخيلات وهن المنافقات، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم". أخرجه البیهقی وصححه الألبانی.
واته‌/ باشترین له‌ئافره‌تانتان ئه‌وانه‌یانن که‌ خۆشتان ده‌وێن و منداڵیان زۆر ده‌بێت و گونجاون له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیان ئه‌گه‌ر له‌خوا بترسێن( گوێڕایه‌ڵییان ده‌که‌ن له‌هه‌موو فرمان به‌چاکه‌یه‌ک و ڕێگرییه‌ک له‌خراپه‌)، خراپترینیش له‌ ئافره‌تانتان؛ ئه‌وانه‌ن که‌ جوانی خۆیان ده‌رخستووه‌ بۆ بێگانه‌(نامه‌حره‌م) وئه‌وانه‌ش که به‌خۆیان ئه‌نازن و خۆبه‌زل ده‌زانن، ئه‌وانه‌ دووڕوون(وه‌ک مونافیق وان)، ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ لێیان‌ مه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر قه‌له‌ڕه‌شی باڵسپی یان قاچسپی( ئه‌م جۆره‌ قه‌له‌ڕه‌شه‌ زۆر که‌من له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ی)، وادیاره‌ له‌وانه‌ که‌مێکیان ته‌وبه‌ ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواو وازده‌هێنن له‌و گوناهانه‌ تا بچنه‌ به‌هه‌شت.


ده‌ست خۆش بۆ تۆش

ده سته كانتان خؤش

[size=30][email protected][/size]

5

وه‌ڵام: ئایا (له‌چك) نیشانه‌ی ره‌وشت به‌رزی ئافره‌ته‌؟

ده‌ست خۆش