بابه‌ت: كچه ره‌شپێسته‌كة
دارسل ناوی ئه‌و كچه ره‌شپێسته‌یه كه به‌هۆی تووشبوونی به‌نه‌خۆشییه‌كه‌وه ره‌نگی پێستی له‌ڕه‌شپێسته‌وه گۆڕا بۆ سپی پێست.
ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چیرۆكی گۆڕانی پێستی گۆرانیبێژ مایكڵ جاكسۆن، به‌لاَم جیاوازی ئه‌م كچه له‌گه‌ڵ مایكڵ جاكسۆن ئه‌وه‌یه كه‌به‌بێ هیچ نه‌شته‌رگه‌ری و جوانكاریه‌ك پێستی گۆڕاوه له ره‌نگی ره‌شه‌وه بۆ ره‌نگی سپی.
باوكی ئه‌و كچه سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانه سه‌رسوڕهێنه‌ره وتویه‌تی: كچه‌كه‌م له ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه تووشی نه‌خۆشی (بوهاق) بووه كه ورده ورده تاته‌مه‌نی 17 ساڵی به ته‌واوی بۆته سپی پێست.
دكتۆره‌كانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته‌یان بۆ ناته‌واوی ئه‌و خانانه گه‌ڕانده‌وه كه به‌رپرسیارن له ره‌نگی پێست، بۆیه ئه‌و خانانه گۆڕانیان به سه‌ر فرمانه‌كانیادا هاتووه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.