بابه‌ت: گه‌نجێك له خه‌فه‌تی تۆپینی سه‌گه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
هه‌ندێك جار گوێبیستی ئه‌وه بووینه كه سه‌گێك له خه‌فه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له وڵاتی میسر گه‌نجێك له خه‌فه‌تی تۆپینی سه‌گه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م گه‌نجه ناوی (ئه‌حمه‌د عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان) ه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێل له شه‌قامێكدا له سه‌گه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌تۆپێت، زۆر خه‌م ده‌خوات و تا له كۆتاییدا له خه‌فه‌تی تۆپینی سه‌گه‌كه‌ی ئه‌ویش گیان له ده‌ست ده‌دات.