1

بابه‌ت: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ، وبعد :

بەڕاستی وەسوەسە لە نەخۆشیە ترسناك و بەڵا گەورەكانە كە لەم سەردەمەدا بڵاوبووەتەوە .
وەسوەسە : بریتییە لە هەندێك ختورەی خراپ كە شەیتان دەیخاتە نێو دڵی نەوەكانی ئادەمەوە .
ئەو وەسوەسانەی كە لە بواری بیروباوەڕەوە دێت ئەوەیە : ئایە خوا هەیە ؟ كێ خوای دروستكردوە؟ وە لە پەرستشەكانیش درووست دەبێت چی لەنوێژ یان لە دەست نوێژدا ، وە لە ترسان لە نەخۆشیەكان و پێشبینی ڕوودانی و بیركردنەوە تێیدا ، وە لە بەرامبەر بە خێزانیش دروست دەبێت ، ئایە خێزانەكەم داوێنپاكە یان نا ؟ وە بە دڵنیاییەوە وەسوەسە كردن زاڵ بووە بەسەر هەندێك لەو دەروون لاواز و بێدەسەڵاتانەدا هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكی بیر لە خۆكوشتن دەكاتەوە بەهۆی ئەو دڵتەنگی و بێتاقەتی وخەمبارییەی كە لە ناخی خۆیدا هەستی پێدەكات وە لەوانەیە هەندێك لەو وەسوەسانەی توشی بووە عقوبە و تۆڵە سەندنەوەیەك بێت لەلایەن خوای گەورەوە .
خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً] ( طه : 124 )   واتە : ئەو كەسەی كە پشت لە قورئانەكەم دەكات ئەوە ژیانێكی تەنگ وناڕەحەتی هەیە .
وە هەندێ جاریش دەبێت بە تاقی كردنەوەیەك لە لایەن خوای گەورەوە بۆ بەندەكانی بۆ ئەوەی لە تاوانەكانی خۆشبێت و تاوانەكانی لەسەر بسڕێتەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ( هیچ موسڵمانێك نیە هیلاكیەك یان نەخۆشیەك یان بێتاقەتی یان ناڕەحەتیەك یان ئازارێك یان خەفەتێك هەتاكو دڕكێك ئازاری بدات وتووشی ببێت ئیللا خوای گەورە بەهۆیەوە لە تاوانەكانی خۆش دەبێت) .
بەم كردەوانە خۆت لە وەسوەسە ڕزگاربكە
یەكەم :پەناگرتن بە خوای گەورە
خوای گەورە دەفەرمووێت : [ وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ]  واتە: هەركاتێكیش لەشەیتانەوە وەسوەسەیەكت بە دڵا هات وهەڵی نایت بۆ كردنی كارێكی ناشەرعی وحەرام تۆش پەنا هەر بەخوا بگرە چونكە ئەو بیسەر و زانایە .
جا ئەگەر شەیتان بەوەسوەسە و فێڵەكانیەوە هات بۆ لات ئەوا تۆپەنا بگرە بە خوا و داوای یارمەتی لێ‌ بكە ئەویش بە ویستی خۆی دەتپارێزێت .
دووەم :تێكۆشان و كۆڵنەدان
واجبە لەسەر موسڵمان كە تێبكۆشێت بۆ نەهێشتنی وەسوەسەكانی شەیتان و ڕێگری لێ بكات بە گوێرەی توانا و گوێ‌ی پێ‌ نەدات .
هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)  شتێكیان هەستپێ دەكرد لەسنگیان یان لەناخیانەوە لە وەسوەسە و دوودڵی شەیتان خستیانە ڕوو بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)  ، ئەویش (صلى الله عليه وسلم)  فەرمووی : ( شەیتان دێت بۆ لای یەكێك لە ئێوە و پێ‌ی دەڵێت : كێ ئەمە و ئەوەی درووست كردووە ؟ هەتاوەكو پێ‌ی دەڵێت : كێ پەروەردگارتی درووست كردووە ؟ جا ئەگەر گەیشت بەوە با پەنا بەخوا بگرێت ) متفق علیه .
سێیەم:پشت بەستن بە خوای گەورە
وە لە گەورەترین هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسە و غەم و پەژارەكان: بە چاكی پشت بەستنە بەخوای گەورە. خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ]  واتە : هەر كەسێك پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە و كاروباری بۆ ئاسان دەكات .
جا ئەو كەسەی پشتی بەخوا بەستووە خەم وپەژارەكانی كاری تێناكەن وە ڕووداوەكان بێزار و بێتاقەتی ناكەن چونكە دەزانێت وەسوەسە و غەم و پەژارە لە لاوازی نەفسیەت و دەروونە .
چوارەم :خوێندنەوەی قورئان
خوای گەورە دەفەرمووێت:[ وَنُنَزِّلُ مِنْ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ]  واتە : ئێمە لەم قورئانەدا گەلێ ئایەت و سورەت دادەبەزێنین كە مایەی شیفا و چاكبوونەوەیە لە نەخۆشی ونەفامی وگومڕایی، وە ڕەحمەت و بەزەییشە بۆخەڵكانی بڕوادار.
( جائەو شیفایەی كە قورئان لەخۆی گرتووە و زامنی كردووە گشتیە بۆچارەسەر ی دڵەكان لە گومانەكان و نەفامی و بۆچوونە گەندەڵەكان و لادانە خراپەكان ومەبەستە پیسەكان . جا قورئان (علمی یەقین)ی لە خۆ گرتووە كە بە هۆیەوە گومانەكان و نەگبەتیەكان لەناو دەچن ، وە ئامۆژگاری و بیرهێنەرەوەكانی لە خۆ گرتووە كە بە هۆیەوە هەموو ئارەزوویەك لەناو دەبات كە سەرپێچی فەرمانی خوا دەكات ) .
جا قورئان شیفایە بۆ ئەوەی لە سینگدایە لە نەخۆشی گومان و ئارەزووەكان ( الشهوات والشبهات ) ، بە تایبەتی سورەتی ( البقرة ) لەبەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)  كە دەفەرمووێت:[ ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان چونكە شەیتان لەو ماڵانە هەڵدێت كە سورەتی ( البقرة ) ی تێدا دەخوێنرێت ] رواه مسلم.
پێنجەم :باوەڕبوون بە خوا و ئەنجامدانی كردەوەی چاك
خوای گەورە دە فەرمووێت:[ مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] واتە : هەركەسێك –لە نێر یان مێ – هەر كارێكی چاكە ئەنجام بدات و باوەڕداریش بێت ، بەڵێن بێت بیژێنین بە ژیانێكی بەختەوەر و بە چاكترین لەوەی كردوویانە پاداشتیان بدەینەوە .
وە سەری ئەم كردەوانە لەدوای یەكتاپەرستی خوا : نوێژكردنە كە ڕێگای تۆیە بۆ پشوو و حەوانەوەی ناخ وجەستە ، وە هۆكارێكە لە هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسە ، وە نوێژ ئارامی بەدەست دەهێنێت ، وە پاڵنەری خەم و بێتاقەتیەكانە .
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)  بە بیلالی حەبەشی دەفەرموو : ( ئەی بیلال ئاسوودەمان بكە بە نوێژ ) .
وە نوێژ ئۆقرەیی چاوەكانی پێغەمبەر بووە (صلى الله عليه وسلم)  وە ئەگەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)  ناڕەحەتیەكی بەسەردا بهاتبایە پەنای دەبردە بەر نوێژكردن .
شەشەم:یادی خوای گەورە .
خوای گەورە دەفەرمووێت:[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ] واتە : ئێوەی موسڵمان یادی من بكەن منیش یادی ئێوە دەكەم.
وە خوای گەورە لەسەر زمانی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم)  لەفەرمودەیەكی قودسیدا دەفەرمووێت : "أنا عند ظن عبد بي ، وأنا حين يذكرني " .

وە پێغەمبەریش : (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ( نمونەی ئەوكەسەی یادی خوای گەورە دەكات وە نمونەی ئەوكەسەی یادی خوا ناكات نمونەی زیندوو و مردووە ) .
وە ئەگەر بەندەیەك یادی خوا نەكات دڵی دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەی شەیتانەكان و وەسوەسەكانیان.
بەڵام ئەو بەندەی یادی خوا دەكات دەیبینیت سینگی فراوانە دەروونی پاكە ئارامی وڕەحمەت دەیگرێتەوە .
وە هەندێك لەو یاد و زیكرانەش : زیكرەكانی ( بەیانیان وئیواران ) و كاتی خەوتن و چوونە ماڵ و لە ماڵ دەرچوون , ... هتد ، كە قەڵایەكی پارێزەرن مرۆڤی باوەڕدار دەپارێزن لە شەیتان و وەسوەسەكانی بە ویستی خوای گەورە .
جا پێویستە لەسەر موسڵمانان پارێزگاری لە ویرد و زیكرە شەرعیەكان بكەن چونكە خراپە دوور دەخەنەوە بە پشتیوانی خوای گەورە .
حەوتەم : هاوڕێیەتی كەسانی چاك و دووركەوتنەوە لە تەنهایی
هاوڕێیەتی كەسانی چاك ئەوانەن كە ئەو كەسانەی لەگەڵیاندا دادەنیشن و هەڵسوكەوت دەكەن بە هۆیانەوە تاوانبار و بەدبەخت نابن ، وە ئەوانە لە گرنگترین هۆكارەكانن كە وەسوەسەكانی شەیتان پاڵدەنەن وە بەرگری لێدەكەن وە ڕەت وبەرپەرچ دانەوەی فێڵەكەی دەبێت و ڕوبەڕووی دەبێتەوە.
وە دژی هاوڕێیەتی تەنهاییە گۆشەگیریە كە وەسوەسەكانی شەیتان و لە خشتەبردن وسینگ توندی و بێ ئارامی و بیركردنەوە خراپەكان ڕادەكێشێت
وە گورگ زیاتر بە مەڕێك دەوێرێت كە بە تەنها بێت .
هەشتەم :پاڕانەوە
پاڕانەوە لە گەورەترین هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسەیە پێش ڕوودانی ، وە لابردنی پاش ڕوودانی ، ئەو كەسەی كەوتۆتە ناو وەسوەسەوە لەناوخەم وخەفەتێكی گەورەدایە ، وە لە ناو بێتاقەتی وپەژارەیەكەوە كەس نازانێت ئیللاخوای گەورە نەبێت .
بە هۆی ئەو وەسوەسەیەی شەیتانەوە كە دابەزیوەتە سەر كەسی تووشبوو لەوكاتەدا هەموو ڕێگاكان بە ڕوویدا دادەخرێن ، تەنها ڕێگایەك نەبێت ئەوەش ڕێگای خوایە ، كە تەنها خۆی بە تەنهایی بە توانایە لە لادانی خەفەت وغەمەكان ولادان ونەمانی پەژارە و ناڕەحەتیەكان .
خوای گەورە دەفەرمووێت : [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ]  واتە : ئاخۆ كێیە وەڵامی هاوار و نزای لێقەوماو و داماوەكان دەداتەوە كاتێك كە داوای بەهانا هاتنی لێ‌ بكا و هانای بۆ ببات .
وە لەو پاڕانەوە و ویردانەی كە خەم و خەفەت لا دەبەن بە ویستی خوای گەورە

(1) ( لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله رب العرش العظيم، لا إله إلا الله رب السموات ورب الأرض ورب العرش الكريم ) .

(2) ( لاإله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين ) .

(3) پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی :

((ما أصابَ أحداً هَمٌّ ولا حَزَنٌ فقال :اللهُمَّ إنِّي عَبْدُكَ ، وابنُ عَبْدِكَ ، وابنُ أَمَتِكَ ، ناصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أوْ عَلَّمْتَهُ أحَدَاً مِنْ خَلْقِكَ ، أوْ أنْزَلَتَهُ فـي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ فـي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ ، أنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجَلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي .إلاَّ أَذْهَبَ اللهُ هَمَّهُ وحُزْنَهُ وأَبْدَلَهُ مَكانَهُ فَرَجاً))

واتە : هەركەسێك غەم و پەژارە و ناڕەحەتییەكی تووش ببێت و بڵێت :
خوایە من بەندەی تۆم ، و كوڕی پیاوێكم كە بەندەی تۆیە ، و كوڕی ئافرەتێكم كە بەندەی تۆیە ، پێشەسەرم لە دەستی تۆدایە ، حوكمی تۆ بەسەرمدا پەیڕەوكراوە ، بڕیاری تۆ بەسەرمدا ڕاست و دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی خۆتت پێ‌ناوە ، یان فێری كەسێكت كردووە لە دروستكراوەكانت ، یان داتبەزاندووە لە كتێبەكەتدا ، یان تایبەتت كردووە بە خۆتەوە لە زانستی غەیبدا لای خۆت ، كەوا قورئان بكەیت بە بەهاری دڵم و رووناكی سێنگم و هەڵگری پەژارەم و لابەری غەمم .ئیللا خوا غەم و پەژارەی لادەبات و لە جێ‌ی ئەوەدا دەیگۆڕێتەوە بە دڵا فراوانی .
صحيح رواهُ أحمد رقم : (1 / 391) ، صححهُ الألبانـي في سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (199)

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .


ba8

2

وه‌ڵام: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

dastakant xosh  baraste  basoda  kaka  arez

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

ده‌ست خۆش
به‌راستی وه‌سوه‌سه‌ شتێکی ناخۆشه‌ بۆ مرۆڤ
ته‌نها چاره‌سه‌ری برو ابوون به‌ خواو پێعه‌مبه‌ره‌ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

4

وه‌ڵام: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

one نووسی:

ده‌ست خۆش
به‌راستی وه‌سوه‌سه‌ شتێکی ناخۆشه‌ بۆ مرۆڤ
ته‌نها چاره‌سه‌ری برو ابوون به‌ خواو پێعه‌مبه‌ره‌ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌

5

وه‌ڵام: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

[size=19]ده سته كانت خؤشبيت برايه كه م
به راستى بابه تيكى به سووده
هيوادارم بتوانى له بابه تى ئاوا به سوود بيبه شمان نه كه ى و به رده وام بيت[/size]

[size=30][email protected][/size]

6

وه‌ڵام: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

هیوادارم  سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت

7 (دەستکاری کراوە: Luis-Alvares 2010-02-02 09:46:37)

وه‌ڵام: ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

[size=16]ده ست خۆش بۆ ئه م بابه ته هه موویم خوێنده وه
به راستی براده ر من زۆر   وه سوه‌وسه م
دوعام بۆ بكه [/size]

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]