بابه‌ت: خۆشه‌ویستی خودا
(ابن عباد) که پیاو چاکێکه . کورێکی هه‌بوو زۆر خۆشی ئه‌ویست . جارێکیان توند کوره‌که‌ی نوساند به سنگی خۆیه‌وه ماچی کرد . منداڵه‌که وتی :
بابه گیان منت خۆش ئه‌وێت ؟ باوکی وتی : به‌ڵێ. تۆم زۆر خۆش ئه‌وێ ئه‌ی کوری خۆشه‌ویستم ... منداڵه‌که وتی
: ئه‌ی خودای گه‌وره‌ت خۆش ئه‌وێ ؟ باوکی وتی : به‌ڵێ . کوری خۆم . خودای گه‌وره‌شم خۆش ئه‌وێ ... منداڵه‌که وتی :
بابه. ئه‌ی چه‌ند دڵت هه‌یه ؟ باوکی وتی : ته‌نها یه‌ک دڵم هه‌یه ... منداڵه‌که وتی :
چۆن دوو خۆشه‌ویستی له‌ناو یه‌ک دڵدا جێی ئه‌بێته‌وه ؟! ئا لێره دا (ابن عباد ) بیری کرده‌وه‌و بۆی ده‌رکه‌وت . که قسه‌ی کوره‌که‌ی ئیلهامی خواییه‌و .
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کردی په‌شیمان بوه‌وه‌و دڵی ته‌رخان کرد بۆ په‌ر وه‌ردگاری خۆی.
رێگای ئیسلام