بابه‌ت: گـۆچـان ....
[center][size=24]گۆچـــــان[/size]
[size=16]تــۆ ئــه‌و چه‌تره‌ی كـــه هــاورێته رۆژی تــهمــوو بــاران وتار
ده‌ستت ده‌گرێ جێت ناهێڵی تـات دهتـا ده‌سـتـی هــهتـاو
تۆ ئه‌و رێیهیی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێ ئه‌كا تا دڵێ مـن
خۆزگه و ئاهم لێ ون نكهی نه‌مخه‌یته ناو ده‌ریایی بێ بن
ووشكه داری چــهمــاوهبــوم بۆ ده‌ستی تۆ بوم به‌گۆچان
تــا لـهگـهڵـتا رێــگا بـگرم بهدروت كــه‌م لــهدا چــهمـــان
دڵـــم ئـێـســتا وه‌ك و مــاســی لـــه تــۆڕی تــۆ نابێته‌وه
چــاوم وه‌ك متــۆم تادوا ته‌مه‌ن به سوتان بۆت ده‌توێته‌وه
تازه گـــوڵـــــی چیم بۆدێنی كــه من دڵـــم ههڵوهریهوه
له هه‌واری خۆشـــهویـستی هیچ ئارامـــی تیـــا نه‌دیوه
عه‌شق وه‌ك ده‌ریا وایه چه‌ند شه‌پۆل به‌یت هه‌ر له جێی خۆتی
لــه باڵـــندهی قـهفهس ئــه‌چی چــه‌ند هـــاوار كه‌ی دیل‌و كوتی
زۆردهترســم ئیتر نــــاوم نـهبـیستمهوه به دهنـــگی تۆ
وابه جارێ كاڵ ببمه‌وه هـه‌رگیز نــهگـــهم به ره‌نگی تۆ
به‌ڵام من ههردیـلـــی تــۆمـــوو قـه‌ت ئــازادیم ناوێته‌وه
دڵم ڕه‌گی لـای تـۆ دانـــاوه هــهڵــی كــهنـی ناڕوێته‌وه [/size]
[size=16]ئهحـمد مــحـمـد[/size]
[size=16]تێبینی .. كه‌مال محمد له ئه‌لبومی كۆچ كردوویه‌تی به گۆرانی له ئاوازی كه‌مال محمد خۆی...[/size]
[/center]