بابه‌ت: شاره‌كه‌م
[center]ئه‌ی شاره‌كه‌م
ئاخۆ ئیستاش وه‌كو جارانی خۆت ماوی
بۆ پیم نالیت
تۆش وه‌ك ئیمه
له خه‌وه‌كانت جی ماویت
ئیمه ئه‌رۆین نازانین
به‌ره‌و كویوه بروانین
ئه‌رۆین بی هیوا ئه‌رۆین
گه‌لای زه‌ردی خه‌زانین
ئه‌ی شاره‌كه‌م ئیمه‌ش بی تۆ
دنیایه‌كی بی بارانین
له ئامیزی خۆتمان بگره
بیرت ئه‌كه‌ین بۆ نازانی
دنیای ئیمه بی تۆ چیه
خه‌وه بینین یان راستیه
پرسیاریكس بی وه‌لامه
ئه‌م ژیانه مانای چیه
ئیمه ئه‌رۆین نازانین
به‌ره‌و كویوه بروانین
ئه‌رۆین بی هیوا ئه‌رۆین
گه‌لای زه‌ردی خه‌زانین
زۆر جار له ده‌ریای خه‌یالما
له باوه‌شتا خۆم ئه‌بینم
كه ئه‌زانم ئه‌مه خه‌وه
قه‌ستمه دنیا بههژینم
سلیمانی تۆ هی منی
ئه‌ی بۆ ئیستا له من ونی
بیرم ئه‌كه‌یت ده پیم بلی
ئه‌زانم تۆش وه‌كو منی
ئیمه ئه‌رۆین نازانین
به‌ره‌و كویوه بروانین
ئه‌رۆین دنیامان ونه
گه‌لای زه‌ردی خه‌زانین[/center]
گۆرانی
نه ریمان بابان