1 (دەستکاری کراوە: Blnd Hawlery 2010-02-04 23:38:36)

بابه‌ت: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

[size=22] چیڕۆكێكی نایاب[/size]
[size=19]گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟
گێڕدراوه‌ته‌وه‌ گه‌نجێك هه‌بووه‌ بۆ خوێندن ڕۆشتووه‌ بۆ شارێكی شوعی و ماوه‌یه‌ك تیایدا ماوه‌ته‌وه‌ ,
پاشان بۆ شاری خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ , خانه‌واده‌كه‌ی به‌ جوانترین شێوه‌ پێشوازیان لێكرد ,
كاتێك كاتی نوێژ هات قیل نه‌بوو بچێته‌ مزگه‌وت و ووتی :
نوێژ ناكه‌م تا باشترین و گه‌وره‌ترین شێخم بۆ ئاماده‌نه‌كه‌ن و بتوانێ‌ وه‌ڵامی ئه‌و سێ‌ پرسیاره‌م بداته‌وه‌ : 
خانه‌واده‌كه‌ی یه‌كێك له‌ زانایانیان بۆ ئاماده‌كرد ؛
زانایه‌كه‌ پرسیاری له‌ گه‌نجه‌كه‌ كرد پرسیاره‌كه‌ت چی یه‌ ؟
گه‌نجه‌كه‌ ووتی جا گومانت هه‌یه‌ بتوانی وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌ ! ؟ خه‌ڵكێكی زۆر پێش تۆ ده‌سته‌وه‌سان بوون له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی .
زاناكه‌ ووتی : ئه‌و پرسیاره‌ی لاته‌ بیڵێ‌ منیش به‌ یارمه‌تی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌م
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : سێ‌ پرسایاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ :
یه‌كه‌م : خودا بوونی هه‌یه‌ ؟ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه‌ شێوه‌یم پێ‌ پێشان بده‌
دووه‌م : قه‌زاو قه‌ده‌ر چی یه‌ ؟
سێ‌ یه‌م : ئه‌گه‌ر شه‌یتان له‌ ئاگر دروست كراوه‌ ... بۆچی ده‌خرێته‌ ئاگره‌وه‌ , كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و نابێت ؟
كاتێك گه‌نجه‌كه‌ له‌ قسه‌كانی بوویه‌وه‌ زاناكه‌ هه‌ڵسایه‌وه‌ و زلـله يه كى زۆر به‌هێزی له‌ ڕووی دا , وای لێكرد گێژ ببوو و به‌ولاو به‌ولادا ئه‌كه‌وت به‌هۆی ئێشه‌كه‌ی !!!
گه‌نجه‌كه‌ توڕه‌ بوو وه‌ گوتی : بۆ ئه‌م زلـله‌یه‌ت لێمدا ئایا ده‌سته‌وه‌سان بووی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ؟
زاناكه‌ گوتی : نه‌خێر ... به‌ڵكو ئه‌م زلـله‌یه‌ وه‌ڵامه‌كه‌یه‌
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : تێناگه‌م
زاناكه‌ گوتی : له‌ دوای زلـله‌یه‌كه‌ هه‌ستت به‌چی كرد ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : هه‌ستم به‌ ئێشێكی زۆر كرد
زاناكه‌ گوتی : ئایا بیرو باوه‌ڕت وایه‌ كه‌ ئه‌م ئێشه‌ بوونی هه‌یه‌ ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : بێگومان وا ئێستاش ئێشی ماوه‌
زاناكه‌ گوتی : شێوه‌یه‌كه‌یم پێ‌ پیشان بده‌ ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : ناتوانم
زاناكه‌ گوتی :
ئه‌مه‌ وه‌ڵامی منه‌ بۆ پرسیاری یه‌كه‌م , گشتمان هه‌ست به‌ بوونی خودا ده‌كه‌ین به‌ شوێنه‌وار و نیشانه‌كان , به‌ڵام له‌ دونیادا ناتوانین بیبینین .
پاشان زاناكه‌ بۆی هات و گوتی :
ئایا دوێنی شه‌و خه‌وت بینیوه‌ كه‌ دواتر یه‌كێك زللـه‌یه‌كت له‌ ڕووت ده‌دات ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : نه‌خێر
زاناكه‌ گوتی :
یان كه‌سێك هه‌واڵی پێدای كه‌ من زلـله‌یه‌كت لێ‌ ده‌ده‌م , یان له‌ پێشدا تۆ زانیاریت به‌مه‌ هه‌بووه‌ ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : نه‌خێر
زاناكه‌ گوتی :
ئا ئه‌مه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ره‌ , نازانرێ‌ پێش ڕودانی هه‌ر ڕوداوێك
پاشان زاناكه‌ بۆی هات و گوتی :
ئه‌م ده‌سته‌ی من كه‌ پێی لێتمدا له‌ چی دروست كراوه‌ ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : له‌ گڵ
زاناكه‌ گوتی : ئه‌ی ڕووت له‌ چی دروست كراوه‌ ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ گڵ
زاناكه‌ گوتی : دوای ئه‌وه‌ زلـله‌یه‌كه‌م پێ‌ كێشای هه‌ست به‌ چی ده‌كه‌ی ؟
گه‌نجه‌كه‌ گوتی : هه‌ست به‌ ئێش ده‌كه‌م
زاناكه‌ گوتی :
به‌ته‌واوه‌تی له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌یتان له‌ ئاگر دروست كراوه‌ ... به‌ڵام خوا ئاگری كردۆته‌ شوێنێكی به‌ئێش بۆ شه‌یتان
دوای ئه‌مه‌ گه‌نجه‌كه‌ قه‌ناعه‌تی بۆ دروست بوو و له‌گه‌ڵ زاناكه‌ بۆ نوێژ چوو و موسڵمانیه‌تی خۆی ئاشكرا كرد و ئیتر هه‌رچی دڵه‌ڕاوكێی له‌ دڵی دابوو لایداو خۆی بۆ خودا یه‌كلا كرده‌وه‌ .        [/size]

[size=21]وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ بۆ كوردی : خوشكی به‌ڕێزم نوسه‌یبه‌ میرانی[/size]

[size=30][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

baraste  karegaro  jowan bu  dasteakantan xoshhhhh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

جا به‌ڕاستی زلـله‌كه‌ وه‌ڵامێكی پوخت بوو، ده‌توانم بلیم ئه‌م زانایه‌ ئاینییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تا بلیی
جوان وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجه‌ داوه‌ته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر داعییه‌كانی ئێسته‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی زانای ناونه‌براو
هه‌وڵی حاڵی كردنی بێ ئاگایه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بكه‌ن بێ گومانم له‌وه‌ی كه‌ هه‌موان ڕاسته‌
ڕێ ده‌بن.

4

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

به‌سه‌رهاتێکی زۆر جوان و کاریگه‌ر بوو
ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

وووووواااوووووو

به خوا زوووور جوان و خوش بوو خوازيارم ئه وانه ى وه هـا پرسیاريكيان لا دروست بوه وه لام وه ربكرن له م جيروكه

ده ستى خوشكه كه شت خوشبيت كاكه بلند

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

6

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

ده‌ست خۆش

7

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

ده‌سته‌كانت خۆش كاك بلند بۆ ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

8

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ بڵند گیان ، به‌سه‌رهاتێکی پڕ له‌ ئامۆژگارییه‌ !

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

9

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

ده‌ستت خۆششششششششششششششششششششششششش بێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

10

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

MARYAM نووسی:

baraste  karegaro  jowan bu  dasteakantan xoshhhhh

zooooor swpast dakam barezm dastakani twsh xoshbet

[size=30][email protected][/size]

11

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

دةست خوش بيت كاك بلند
بابةتيكى زور باش و بةسود بوو
هةربزيت سةركةوتوبيت

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

12

وه‌ڵام: گه‌نجێك ده‌ڵێ‌ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ‌ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه‌ ؟

ده‌ستت خۆشبێت بابه‌تێکی جوانه‌ به‌س ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ چاک بکه‌
كاتێك گه‌نجه‌كه‌ له‌ قسه‌كانی بوویه‌وه‌ زاناكه‌ هه‌ڵسایه‌وه‌ و (شه‌قێكی زۆر به‌هێزی له‌ ڕووی دا) , وای لێكرد گێژ ببوو و به‌ولاو به‌ولادا ئه‌كه‌وت به‌هۆی ئێشه‌كه‌ی !!!
گه‌نجه‌كه‌ توڕه‌ بوو وه‌ گوتی : بۆ ئه‌م (زلله‌یه‌ت لێمدا) ئایا ده‌سته‌وه‌سان بووی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ؟

[size=16]دانانی لینكی ماڵپه‌ر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی..[/size]


http://kurdup.com/up/uploads/picture/5d330573c4.jpg