بابهت: لە رۆژێكی وەك ئەمرۆدا
- لە ڕۆژێكی وەك هەژدەساڵ لەمەوپێشداو لە حەوتی سێی فڕكان فڕكانی ساڵی نەوەد و یەكی تۆم و جێریدا، خەڵكی كوردستان بە گەنج و پیرو ژن و مناڵەوە شانبەشانی هێزی پێشمەرگە كونە مشكیان لە ڕژێمی بەعس كرد بە ڕاین مۆڵ، كەچی ئێستاش هەر حزبێك دەم ئەكاتەوە ئەفەرمێت! ئەو ڕاپەڕینە بەتاقی تەنیا خۆم كردم!!
2- لە نوێژێكی وەك نیوەڕۆدا و لە ڕێكەفتی شەقازلەی پشتەمل تەزانی ساڵی بیگرەو دەریمەكەی مەخفەریدا، كۆمەڵێك مافیای كەتەر وەشێن لە چەمچەماڵ، بەبەر چاوی حكومەت و عالەمەوە هەڵیانكوتایە سەر بنكەی پۆلیسی ئەو شارەو چەند پۆلیسێكی داماویان سیلاح سز كرد!!
3- لە هەژدەیەكی وەك شوباتدا و لە یادی شكۆمەندی ڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی لاوە خوێن گەرمەكانی كوردستاندا، لە گەرمەی ئاهەنگ و لەعانی نۆشكردنی كێك و شەربەتدا، لە دووری سی و پێنج مەترەوە كلیكم كرد لەسەر دەم و چاوی مەجموعەیەك لاوی ناو ئاهەنگەكە، هەر هەمووی هاوتەمەنی بابە گەورەی باوكم بوون!!