بابه‌ت: *** تۆ ڕۆیشتی ***
تۆڕۆیشتی هه‌ناسه‌م ڕۆی به‌هاریشم له ده‌ست ده‌رچوو
وه‌کوجــــاران منیش بێ تۆ پێکه‌نینم ناخــــه‌م له ڕوو
که ڕۆیشتی له‌وساوه من له‌گه‌ڵ شیوه‌ن ده‌که‌م یاری
ڕه‌نگم زه‌ردولێو به‌گریان که من ماوم به نـــــــــاچاری
وه‌ره ئیتر له‌گه‌ل یه‌ک بین پەیمان بدەین به یه‌کجاری
نه‌که‌ین هه‌رگیز بێ وه‌فا بین به‌رامبه‌ر به دڵداری
شه‌پۆڵی عه‌شقی تۆ کوانێ ماچـــــی ڕۆژانی لــێو ده‌ریا
خۆشه‌ویستیت سه‌رابێک بوو تێکه‌ل ده‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ریا
به‌ڵام عیشقــت وه‌ک وڵاتم لــــه نێو دڵـــدا ڕه‌گی داوە
ئه‌وه‌ی بۆ من به جێ ماوه ته‌نها دلێکی ســــــــووتاوه
که شه‌ماڵ دێ پرچت دێنێ دڵی منیش ده‌گــــــــــریێنێ
وێنه‌کانمان به یه‌که‌وه لـــــــــــــه به‌ر ده‌ستم ده‌تۆرێنی
له‌م شاره‌دا شــــه‌قام شه‌قام باسی عیشقی ئێمه‌یان کرد
گه‌ڵا گـــــــــه‌ڵا دره‌خته‌کان وێنه‌ی جووتی ئێمه‌یان گرت
تاســــــــــــــه‌ی دووری وئاواره‌ییم به ماچی تۆ نه‌بی نابێ
به‌ســــه ئیتر لێک دابران ده‌با ئـــــــــــه‌تۆش دڵت چابێ
وه‌ره ئیــتر لــــه گـــــــــــــــه‌ڵ یه‌کتربه‌ڵێنی تازه هه‌ڵبه‌ستین
لــــــــــــــه ووڵاتی غه‌ریبیدا عیشقی یه‌کـــــــــــــــتر په‌رستین
شالاو