بابه‌ت: چاوه‌ڕێی وه‌فای تۆم
[center](چاوه‌ڕێی وه‌فای تۆم)
بێ وه‌فا مه‌به له ئاستم
که من به دڵ تۆم ویستووه
ئه‌وه‌ی جوانه من بۆم کردووی
هه‌رچی دڵت پێی خۆش بووه
نازانم که‌ی لێم تێ ئه‌گه‌یت
تاکه‌ی له عه‌شقم دوو دڵی؟
کێیتر وه‌ک من خۆشی ئه‌وێی
بۆ تۆ بێت ده‌ستی پڕ گوڵی؟
ئیتر تاکه‌ی دهمخهڵتێنی
به گفتی ئه‌مڕۆ و به‌یانی؟
وا خه‌ریکه ئه‌توێمه‌وه
هێنده‌م چه‌شتوه چاوه‌ڕوانی!
توخوا با به‌س بێ ته‌نهاییم
وه‌ره ببه گوڵی ماڵم
ساڵانێکی دوور و درێژه
بۆ ئه‌و ڕۆژه په‌شێو حاڵم
سه‌هه‌ند
2/2/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !