بابهت: تەعەجوب...
1-مەسئولێكی دەست كورتی بەستەزمان خانویەكی خۆشی دیبوو، بە حیمایەكانی گوتبوو: مەعمەلەی ئەو خانووەم بۆ بكەن! ئەوانیش وتبویان: بۆچی قوربان؟ وتبوی: ئەیكڕم! حیمایەكانیش وتبویان: گەورەم ئەوەش هەر هی خۆتە، لێت تێك نەچێت!!!!
2-برادەرێك چوو بوو بۆ داوای ژن بۆ ماڵێك،چای سەفەرییان هێنا بوو بۆیان، كەچی وتبوی من ئەم ژنەم ناوێ!! وتبویان بۆ؟ وتبووی هێشتا بسم اللە نوشتەمان بۆ ئەكەنە ناو چای!!!
3-نەخۆشێكمان بەپەلە گەیاندە نەخۆشخانەی فریاكەوتن، تەماشامان كرد چۆڵ و هۆڵە، وام زانی ئەو نەخۆشخانەیە تەنیا فەڕاشی تیایە! تومەز دكتۆر و سستەرەكان مەشغولی فلیمی ئەسمەرن!!
4-لە ڕۆژنامەیەك نوسرابوو: ئاسایش گڕ دەگرێ پۆلیس دەیكوژێنێتەوە! مەعلوم پێشمەرگەش گڕ بگرێ مرور ئەیكوژێنێتەوە!!