بابه‌ت: ^كه‌سایه‌تى خۆت به‌پێى ئه‌وه‌ى چه‌نده‌م منداڵى خێزانى!!!
[center]به‌پێى بیروراى (ئالفرد ئال‌و)كه‌یه‌كێكه له‌دكتۆره به‌ناوبانگه‌كانى ده‌روون ناسى لهسهردهى بیسته‌مدا
له‌دایك بوونى منداڵ به‌پێى بارودۆخ پله‌ى له‌نێوان خێزاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیروهۆش و كه‌سایه‌تى ئه‌و ده‌بێت.
1-منداڵى یه‌كه‌مى خێزان :-
له‌و سیفه‌ته باشانه‌ى كه‌منداڵى یه‌كه‌م هه‌یه‌تى هه‌موو كات حه‌ز به‌هێز و توانا ده‌كات,سووربوون له‌كاره‌كانى ,گرنگى زۆر به‌ژیان ده‌دات ,له‌ئیش و كرده‌وه‌كانى دا زۆر به‌ویژدان و ئاگادارى دهورووبهرهیهتى, ئه‌وانه‌ى كه‌منداڵى یه‌كه‌من توانایه‌كى زۆرى بیر‌و هۆشیان هه‌یه و كه‌سایه‌تیه‌كى زیره‌كن .سیفه‌ته خراپه‌كانى منداڵى یه‌كه‌م ,ره‌ش بین له‌دوا رۆژو به‌رده‌وام بیر له رابردوو ئه‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له هه‌موو ژیان له‌دڵه راوكى دان .لێكۆلینه‌وه‌كان وانیشان ده‌دات كه‌زۆربه‌ى منداڵه یه‌كه‌میه‌كان بهغیلیهك لهدروونیاندا هه‌یه .هه‌ندێك لهلێكۆلینهوهكانیش وا نیشان ده‌دات كه ئه‌و كچانه‌ى كه‌منداڵى یه‌كه‌من له‌پێك هێنانى ژیانى هاوسه‌رى تووشى ناكۆكى زیاتر ده‌بن.
2-منداڵى ناوه‌راستى خێزان:-
له‌سیفه‌ته باشه‌كانى ئه‌و منداڵه,ئه‌و منداله گه‌شه‌یه‌كى خێرایان هه‌یه له‌چاو منداڵكانى یه‌كه‌م به‌تایبه‌ت لالهفێربوونى زمان ئه‌وان له‌دوارۆژ ده‌روانن.ئه‌و مندالاَنه كه‌سانى گه‌شبینن,هه‌وڵ و كۆشهشیان درێژ خایه‌نه‌و به‌ئاسانى كۆڵ ناده‌ن ,خوازیارى جێى به‌رزن ,مونافه‌سه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وانه كه‌سانى ته‌ندروستترن و هێمنانه هه‌لسوكه‌وت ده‌كه‌ن .له‌سیفه‌ته خراپه‌كانیان ئه‌وه‌یه كزه ئه‌گه‌ر لهمنافهسه كردن له‌گه‌ڵ منداڵى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ئه‌وا له‌داهاتوودا لهژیانییاندا زۆر منافه‌سه ده‌كه‌ن وده‌بێته شتێكى گرینگ بۆیان .ئه‌گه‌ر منداڵى ناوه‌ند گرنگى پێویست له‌لایه‌ن خێزانه‌وه نه‌بێت , هاوریىَ زۆر له‌ده‌ره‌وه ماڵ ده‌دۆزنه‌وه.
3-منداڵى كۆتایى:-
له‌سیفه‌ته باشه كانى ئه‌و منداله گه‌شه‌یه‌كى خیرای جه‌سته‌و مێشكى له‌چاو مندالهكانى تر‌ى خێزان , ئه‌و مندالانه توانایى فێربوونى زۆر خێرا هه‌یه لهگهڵسهركهوتنى زۆر له‌ژیاندا. منداڵى كۆتایى چاوهروانییهكانى زیاتره به‌هۆى ئه‌وه‌ى كهنازى زۆرى پێ دراوه له‌لایه‌ن خێزانه‌وه , كاتێك ئه‌و منداله ده‌چیته ناو كۆمه‌ڵ واتا قوتابخانه و شوێنى كار ...به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ ناتوانێت وهلاَم ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو چاوهروانییهكانى ئه‌وان بێت ,بۆیه له‌سه‌ره‌تادا دووچارى هه‌ندێك كێشه ده‌بن.
4-منداڵى تاقانه:-
ئه‌و منداڵه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌نیا منداڵى خێزانن و گرینگى زیاترى پێى دهدرىَ و زیاتر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل گه‌وره‌كانیان هه‌یه واتا دایك و باوكیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌منداڵى تر له‌ناو خێزاندا نییه ئه‌و منداله زۆر زوو ده‌گاته بلوغى جه‌سته‌و مێشك و كۆمه‌لگا . بهلاَم به‌هۆى ئه‌وه‌ى سۆزێكى زۆرى دراوهتى له‌كاره‌كانیان زۆر زوو بىَ هیوا ده‌بن . بهلاَم به‌تێپه‌ربوونى كات ئه‌م سیفه‌تانه‌ش باش ده‌بێت
[/center]