بابه‌ت: 10 سوود له سووده‌كانی خۆخ
10 سوود له سووده‌كانی خۆخ
خۆخ یان (قۆخ) به‌پێی بۆچوونی چه‌ند زانایه‌ك و له‌وانه‌ش (كاندۆڵی) بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی چین چێنراوه، به‌ڵام هه‌ندێك زانای دیكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خۆخ بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا چێنراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان. سوود له‌ڕووی پزیشكییه‌وه چه‌ندین سوودی هه‌یه، لێره‌دا 10 سوود له سووه‌كانی خۆخ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
-ده‌ماره‌كان و ریخۆڵه‌كانی مرۆڤ چالاك و به‌هێز ده‌كات.
-ئاوی خۆخ به‌شێوه‌ی شامپۆ به‌كاردێت بۆ به‌هێزكردنی قژی مرۆڤ.
-پێستی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
-فه‌رمانه‌كانی جگه‌ر چالاك ده‌كات و به‌رگری له زه‌ردوویی (زه‌رتك) ده‌كات.
-میز هێنه‌ر و به‌رد و لمی گورچیله لاده‌بات.
-ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و رێ له تینویه‌تی ده‌گرێت.
-گوڵه‌كه‌ی بۆ پاككردنه‌وه‌ی برینی شێرپه‌نجه‌یی به‌كاردێت.
-خۆخ رێ له قه‌بزیی ده‌گرێت.
-خۆخ یارمه‌تی وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوون ده‌دات.
-وزه‌ی سێكسی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
تێبینی: زۆر خواردنی خۆخ مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی برینی گه‌ده و ریخۆڵه و هه‌وكردنی لێده‌كرێت.