بابه‌ت: چواریه‌كی دانیشتووانی وڵاتی تونس به‌ژیانیان یه‌ك كتێبیان نه‌خوێندۆته‌وه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی ده‌ركه‌وتووه كه چاریهكی دانیشتووانی وڵاتی تونس به‌ژیانیان تاكه كتێبێكیشیان نه‌خوێندۆته‌وه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ راوێژكاری ئه‌نجامدراوه و تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه 22.74%ی تونسییه‌كان به‌درێژایی ژیانیان یه‌ك كتێبیشیان نه‌خوێندۆته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه له هه‌ر (چوار) هاووڵاتی تونسی (سێ) هاووڵاتیان به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆیان پێیان نه‌خستۆته ناو تاكه كتێبخانه‌یه‌كیش.