بابه‌ت: هه‌ندێ پرسیارکه زۆر گه‌نجان ده‌یکه‌ن له ژیانی هاوسه‌ری +16
ببورن ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کان ناخۆش بن بۆتان به‌ڵام ئێستا زۆر ئه‌م پرسیارانه ده‌کرێن و هه‌ریه‌که بۆ خۆی قسه‌یه‌ك ده‌که‌م بۆیه منیش له ئه‌نته‌رنێت گه‌رام ئێستا بۆم داناون بۆ ئه‌وه‌ی که‌س توشی گوناح نه‌بێ به‌هیوا سوود بینین
1-سه‌رجێی له گه‌ڵ خێزانی دووگیان.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
- سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆت کاتێک دووگیان بێ، جائیزه و هیچی تێدا نییه وه‌کو شه‌رع، وه‌کو زانستیش به‌هه‌مان شێوه هیچ زیانێکی نییه به تایبه‌تی له مانگه‌کانی ئه‌وه‌ڵ، هه‌روه‌ها پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌ڵکوو له مانگی کۆتاییش جیماع بکرێ باشه چونکه مه‌نی پیاو یارمه‌تی منداڵبوونه‌که ده‌دات وه‌ک ئاسانکاری و ده‌ستپێکردنی ژانی کاتی منداڵبوون، به‌ڵام پسپۆڕانیش ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن که له هه‌ندێ ئافره‌تان ڕه‌نگه ببێته هۆی ئازار ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ:
١/ وه‌ک پێشتر باسمان کرد مه‌نی پیاو ماده‌یه‌کی تێدایه که ناوی(پروستاجلاندين)ه وا له منداڵان(رحم) ده‌کات تووشی گرژی و ههڵبڕزکان ببێ، له‌وه‌ش ئازار په‌یدا ده‌بێ.
٢/ له کاتی جیماع وه‌ختێ ئافره‌ته‌که ئاره‌زووی ده‌هه‌ژێ، دیسان منداڵانی دهگرژێ و ئه‌گه‌ر حامل بێت بۆی هه‌یه ئازاری بۆ په‌یدا بێت.
له‌مه‌وه؛ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له‌وانه بوو ئازاری ده‌بێ و ناڕه‌حه‌تی ده‌کات، باشتر وایه سه‌رجێی له‌گه‌ڵی که‌متر بکرێ یاخوود مه‌نی فڕی نه‌درێته فهرجییهوه(مهبل: جۆگه‌ی جیماع)، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که منداڵیان له‌به‌ر ڕۆیشتووه ، نابێت له‌و مانگانه سه‌رجێیان له‌گه‌ڵ بکرێ که منداڵیان تێدا له‌بارچووه چونکه ڕێی تێ ده‌چێ به‌هۆی مه‌نییه‌وه له‌بارچوونیان به‌سه‌ر بێت.
ماوه که بڵێین؛ پێویسته پیاو زۆر له خێزانی خۆی نه‌کات له زۆری جیماع و چۆنێتییه‌که‌ی چونکه ئافره‌ت له‌و کاته جووڵه‌ی ئاسان نییه و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه، بۆیه وا باشه به جۆرێک سه‌رجێی بکرێ له‌گه‌ڵ که بۆ ئه‌و ئاسان بێ و مایه‌ی ئه‌زییه‌ت نه‌بێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
2-مژینی ئه‌ندامی پیاو له‌لایه‌ن خێزانی حوکمی چۆنه؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
- ئه‌و کارانه ده‌قێکی ئاشکرای له‌سه‌ر نه‌هاتووه، بۆیه ده‌که‌ونه به‌شی ڕێپێدراوه‌کان(المباحات)، به‌ڵام له ڕووی ئه‌وه‌ی ده‌م بۆ خواردن و خواردنه‌وه و قسه‌کردن و زیکری خوایه و ئه‌و کاره‌ش زیاتر چاولێکه‌رییه و له پێشنینانمان نه‌بیستراوه، هه‌روه‌ها کارێکه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی به‌رز و ڕاگرتنی به‌ها جوانه‌کان پێچه‌وانه‌یه باشتر وایه نه‌کرێ یان که‌مترین حاڵه‌تی با به‌زۆر و فشار نه‌بێ، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که ڕازی نه‌بوو زۆری لێ نه‌کرێ چونکه بێگومان ئه‌و کاره که نائاساییه په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به ویست و بێز و قه‌بووڵکردنی به‌رامبه‌ره‌وه..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
3-حوکمی جیماعی دواوه(کۆم) له‌گه‌ڵ خێزاندا.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
حوکمی جیماعی دواوه(کۆم) وهکمو پێشتر باسمان لێوه کردووه حه‌رامه و له گوناهه گه‌وره سامناکهکانه، بکه‌ری نه‌فرینی لێ ده‌کرێ و خوای گه‌وره ته‌ماشای ناکات له ڕۆژی قیامه‌ت به مانای ڕه‌حمی پێ ناکات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی زوو تۆبه بکا و په‌شیمان بێته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی " ملعون من أتى امرأته في دبرها" رواه أحمد وأبوداود، له ڕیوایه‌تێکی تری ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ "لا ينظر الله عز وجل إلى رجل جامع امرأته في دبرها". ئه‌گه‌ر به حه‌ڵاڵی بزانێ له ئیسلام ده‌رده‌چێ و ئه‌گه‌ریش بڕوای وابێ حه‌رامه به‌ڵام ئه‌نجامی بدات ئه‌وه کوفری خوار کوفری گه‌وره‌ی کردووه، له ئیسلام ده‌رنه‌چووه به‌ڵام گوناهێکی زۆر گه‌وره‌ی کردووه وه‌ک له‌م فه‌رمووده هاتووه" من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها أو كاهناً فصدقه، فقد برئ مما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم".
سه‌رجێی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی به(اللوطية الصغرى) نێربازی بچووک ناسراوه، له بوونی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌گه‌ر پێی بزانرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ژنه‌که سکاڵا بکات، ئه‌وا سزایه‌ک ده‌درێ که حاکم دیاری ده‌کات(تعزیر) خۆ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو ژنه‌که‌ی لێ جیا ده‌کرێته‌وه..
خۆ ئه‌گه‌ر به‌نده‌ش ئه‌و تاوانه بشارێته‌وه و تۆبه‌ی له‌سه‌ر بکات و په‌یمان بدات به خوای گه‌وره نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری، خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێ و هیچیش که‌فاره‌تی ناکه‌وێ.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
4-ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له حه‌یز بوو چی حه‌ڵاڵه؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
خوێن ئه‌گه‌ر حه‌یز بوو، ئه‌وا جیماع حه‌رام ده‌بێ له‌گه‌ڵ خێزان، له‌و ماوه‌یه پیاو بۆی هه‌یه هه‌موو کارێکی سێکسی و ئاره‌زوومه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ خێزانی ته‌نها جووتبوونی ڕێگه‌ی فه‌رجی نه‌بێ، بێگومان جیماعی دواوه‌ش(کۆم: دبر) حه‌رامه هه‌موو کات، له‌وه به‌ده‌ر، پیاو بۆی هه‌یه به جه‌سته‌ی خێزانی ئاره‌زووی خۆی ده‌ر بکات، له ماچ و ده‌ستبازی و خۆڕه‌حه‌تکردن به‌لاشه‌ی، به‌ڵكوو پیاوه‌که ده‌توانێ ئاره‌زووی خێزانیشی بجوڵێنی و تێری بکات به به‌کارهێنانی په‌نجه‌ی وه‌ک نمونه.. له جاهیلییه‌ت و له‌لای دینه‌کانی تر ئافره‌تیان لا پیس ده‌بوو کاتێک ده‌که‌وته سووڕی بێ‌نوێژی.. به‌ڵام له ئیسلام ته‌نها جیماعی فه‌رجی نه‌بێ هه‌مووی حه‌ڵاڵه و پاکه. ئه‌وه‌ش چونکه حه‌یز ئازاره و ئافره‌ته‌که پێویستی به پشوو و حه‌وانه‌وه هه‌یه..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
5-السلام علیکم..
سڵاو و ڕێزم بۆ ئێوه‌ی خؤشه‌ویست، پرسیارێکم هه‌یه له خزمه‌تی جه‌نابتانا.. برایان پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر کوڕێک، کچێک ماره بکات ئه‌توانێت له کاتی دهستگیرانداریا ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا بکات پێش ئه‌وه‌ی بیگوێزێته‌وه. به‌ده‌ر له جووتبوون.. واتا مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا بکات به‌هه‌موو جؤرهکانیهوه به‌ڵام له‌گه‌ڵی جووت نه‌بێ یان نه‌خه‌وێ، ئه‌مه پێش گواستنه‌وه مه‌به‌ستمه ته‌نها ماره‌ی کردبێ .
خوای گه‌وره لێتان ڕازی بێت و پاداشتی به‌خێرتان باته‌وه برا به‌ڕێزه‌کان..
السلام علیکم ورحمة الله و برکاته
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه ئافره‌ت حه‌رامه له پیاو مه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه‌یه‌ک حه‌ڵاڵ بکرێت، گرێبه‌ستنی ماره‌کردنی ئیسلامی(العقد الشرعی للزواج) هۆی حه‌ڵاڵکردنی ئافره‌تێکه له پیاوێک، له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌و گرێبه‌سته ئیتر ئه‌و پیاو و ئافره‌ته بۆیه‌ک حه‌ڵاڵ ده‌بن و بۆیان هه‌یه هه‌موو شتێک لهدهستبازی و ده‌ستگرتن و یه‌کتربینین و ته‌نانه‌ت سه‌رجێیش بکه‌ن!
به‌ڵام لێره ڕاستییه‌ک هه‌یه؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که شه‌رعی ئیسلام ڕێز و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕه‌وشت و نه‌ریتی میلله‌تان داناوه(ئه‌وانه‌یان که پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانێکی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نابنه‌وه)، له‌ناو خه‌ڵكی خۆشمان وا باوه که پیاو هه‌تاوه‌کو خێزانی خۆی به ئاشکرا نه‌گوێزێته‌وه بۆی نه‌بێت سه‌رجێی له‌گه‌ڵ بکات، ته‌نانه‌ت چوونه ده‌ره‌وه و به‌ته‌نیا پێکه‌وه بوون له‌لای هه‌ندێ ناوچه و هۆز و خه‌ڵکی..
بۆیه ئه‌گه‌ر پیاوه‌که ڕه‌چاوی ئه‌و نه‌ریت و باوه‌ی که‌سوکاری کچه بکات ئه‌وا شتێکی باشی کردووه و هه‌ڵه نییه.
هۆی ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایان وایه هه‌تاوه‌کو کچه‌که‌یان به‌ئاشكرا و به‌رچاوی خه‌ڵكی نه‌برێته ماڵی زاوا عه‌یبه‌یه له‌سه‌ریان یاخوود ڕه‌نگه حیسابی ئه‌وه‌ش بکرێت که ڕه‌نگه په‌شیمانی و سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و زه‌واجه ڕووبدات، ئه‌و ساته‌ش کچه ده‌بێته قوربانی و تووشی شکستی ده‌روونی ده‌بێت هه‌روه‌ها که‌سوکاری.. کاره‌ساتی له‌وجۆره‌ش زۆر ڕوویداوه..
خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سوکاری ئافره‌ته‌که‌وه شتێکی وانه‌بێت، ئه‌وا هیچی تێدانییه پێشگواستنهوهش پێکه‌وه بچنه ده‌رێ و وه‌کو هه‌موو ژن و مێردێکی ئاسایی ڕه‌فتار بکه‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
6-دواخستنی جیماع له‌شه‌وی یه‌که‌مدا..
به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
له وڵامی پرسیاری یهکهمتدا دواخستنی جیماع له شه‌وی یێکهمدا ئه‌مه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆت . به‌ڵام واباشه دوای نه‌خه‌یت و په‌له‌ی لێبکه‌یت .
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!