بابهت: ئهلیسا دێته کوردستان! ...
لەمانگی دوو "ئەلیسا"ـی گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی دێتە كوردستان و دوو كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكات.
سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی بهێنرێ، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، لە 19ـی ئەو مانگەدا گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا بەهاوكاری چەند هونەرمەندێكی مۆسیقی لوبنانی دەگاتە كوردستان و لەرێگای كۆمپانیایەكەوە دوو كۆنسێرت لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی ساز دەكات، سەرچاوەكە گوتی "ئەلیسای گۆرانیبێژ لەگەڵ كۆمپانیایەكی لوبنانی گرێبەستێكی بۆ ئەنجامدانی دوو كۆنسێرت لەهەولێر و سلێمانی كردووە و لە 19ـی شوبات دەگاتە كوردستان".
ئەو بڕیارەی ئەلیسا دوای ئەوە دێت، كاتێك نەجوا كەرەم لە راگەیاندنە عەرەبییەكان باسی لەخۆشی و سەركەوتنی كۆنسێرتەكەی كوردستان كردبوو. واش چاوەڕوان دەكرێ ژمارەیەك هونەرمەندی دیكەی وڵاتان بێنە كوردستان و ئاهەنگ بگێڕن.