بابه‌ت: نزایێک بۆ عه‌شقمان
[center]( نــزایێک بۆ عـهشقمان )
که په‌یمانی عه‌شقمان به‌ست
کام شت پیرۆزه ،
بۆ یه‌کتر سوێندمان پێی خوارد
هه‌ردوو پێکه‌وه ، گه‌لێ ڕۆژگاری
شیرین و تاڵمان له سایه‌ی
ئه‌و عه‌شقه‌مان ڕابوارد
ئێستاش قه‌ده‌ر دایبڕاندوین ،
من ناتوانم له بیری خۆمت به‌رمه‌وه
تۆ پێناسه‌ی عه‌شقی منی!
هه‌رچه‌ند دوور بیت ،
یادت لای من هه‌ر زیندووه
وه‌ک هه‌ناسه‌ی گیانی منی
گله‌یی له ته‌مه‌ن ناکه‌م ،
ئاخر یاسای ئه‌و هه‌ر وایه
بێ پرسی خاوه‌نه‌که‌ی دێت و ده‌ڕوات!
به‌ڵام دڵــــم له‌گه‌ڵ هه‌ر ترپه‌یه‌کی
بیــرت ئه‌کات ، بانگت ئه‌کات
له چاوه‌ڕوانیت دایه هه‌موو کات
که وایه ، با ده‌ستی نزامان به‌رز بێت
داوا له‌و که‌سه بکه‌ین
که هه‌موو قه‌ده‌رێک لای ئه‌و هاتووه و دێت
به‌ڵکو ئه‌ویــش به پاکی خۆی
به‌زه‌یی به‌و خۆشه‌ویستیه
پاکه‌مان دا بێت
سه‌هه‌ند
8/2/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !