بابهت: هەواڵی ماتۆری
سایەقی ماتۆڕەكەمان هەفتەیەكە دیار نییە، تومەز لە شەریكەی جەناین بە دزی ئێمەوە كار ئەكات، ئێمەش كەمینمان بۆ داناو گرتمان، گرێبەسدی ئیشەكەی لە گیرفانیدا دەرهێناو ووتی: تەعەهودیان پێ پڕ كردوومەتەوە بەشەرتی كەڕوڵاڵی ئیشیان بۆ بكەم، ئەگەر سێ مانگیش مووچەم نەدەنێ فزەم لێوە نەیەت و تەداخولی رێپێوان و خۆپیشاندان و شتی وا نەكەم! ئەگینا بە خاولی دووكانی لەفەفرۆشەكان كلكم ئەگرن و ئەمكەنە دەرەوە...